دزەكەی كیم داوای لێبووردنی لێدەكات .
لە نامەكەیدا كە بە دەست و بە زمانی فەرەنسی نووسراوە ئەو كەسە كە ناوی ئامور ئەتیكداشە و تەمەنی 50 ساڵە دەڵێ: هەست بە پەشیمانییەكی زۆر دەكەم بۆ ئەنجامدانی ئەو كارە نەشیاوە، دوای ئەوەی زانیم كە رووداوەكە كاریگەرییەكی زۆری لەسەرت هەبووە و هەست كردنم بەو ئازارە دەروونییەی كە تووشی بووی لە ئەنجامی ئەو كارە نەشیاوە، بریارمدا ئەو نامەیەت بۆ بنووسم.
لە درێژەی نامەكەیدا دەڵێ: ئامانجم لەو نامەیە بە هیچ شێوەیەك ئەوە نییە كە هاوسۆزی تۆ بە دەست بهێنم، بەڵكو وەك مرۆڤێك نامەكەت ئاراستە دەكەم بۆ ئەوەی پێت بڵێم كە زۆر پەشیمانم و زۆریش دڵتەنگ بووم كاتێك فرمێسكەكانی تۆم بینی، دەمەوێ پێت بڵێم كە من هاوسۆزی تۆم بۆ ئەوە ئازارەی لە ئەنجامی ئەو كارە ئێوە و منداڵ و خانەوادەكەت چەشتۆتانە.
لە كۆتایی نامەكەشدا دەڵێ: هیوادارم ئەم نامەیە ببێتە هۆكارێك بۆ ئەوەی هێواش هێواش ئەو شۆكە لە بیر بكەی كە بە هۆی منەوە تووشی بووی.