كاتی پرایس دەیەوێ گورچیلەیەكی خۆی ببەخشێت.
پێش مانگێك كاتی رایگەیاند كە دایكی تووشی نەخۆشی پوكانەوەی گورچیلە بوووە و نەخۆشییەكەشی زۆر قورسە و زۆر بە زەحمەت دەتوانێت هەناسە بكێشێت تەنانەت مەترسی لەسەر ژیانی هەیە و گۆڕینی گورچیلەش یەكێكە لە چارەسەرییەكان، پرایس لەو بارەوە زیاتر وتی : ئێستا بە جددی بیر لە بەخشینی یەكێك لە گورچیلەكانم دەكەمەوە بۆ دایكم كە پێویستییەكی زۆری پێی هەیە، بەڵام دڵنیا نیم لەوەی كە نەشتەرگەرییەكەی دایكی بە بەخشینی گورچیلەكەی سەركەوتوو دەبێت و لە مردن رزگاری دەبێت یان نە.
لەم حاڵەتەدا پێویستە گورچیلەیەكەی فڕێ بدرێت و یەكێكی دیكەی بۆ بچینرێت و زۆر جار ئەو گورچیلەیە لە كەسانی مردوو وەردەگیرێت پێش ئەوەی ئەوەی تێك بچێت، بەڵام هەندێك كەسانی زیندووش گورچیلەی خۆیان دەبەخشن، هەرچەندە نەشتەرگەرییەكە زۆر سەختە و ئەگەری ئەوەی هەیە نەخۆشەكە تەنیا ماوەی دوو تا سێ ساڵی دیكە بژیت.