جاكی شان : بە نیازین بەشی چوارەمی Rush Hour بەرهەم بهێنیین .
دوای ڕێكەوتن و پلانەكان بۆ بەرهەمهێنانی بەشی چوارەمی فیلمی Rush hour جاكی شان جەختی لەسەر ئەوە كردەوە كە پلانەكان بە تەنها ئەم كارە سینەماییە ناخەنە بواری جێبەجێ كردنەوە , گەر (كریس تاكر) بەژداری نەكات , وە ڕایگەیاند : بەمنزیكانە دەستدەكرێت بە كاردنی بۆ ساڵی داهاتوو , گەر (كریس تاكر) ڕەزامەندی خۆی دەرببڕێت لەسەر بەشداری كردنی لە بەشی چوارەمی Rush hour , وە كێشەمان تەنها دارایی نییە , بەڵكو ئەوەی زۆر بۆمان بووە بە كێشە كە كاتێكی كەممان لە بەردەمدایە .
وە جاكی شان بە پێكەنینەوە ئەوەشی ڕاگەیاند كە : گەر لەم نزیكانە بەشی چوارەمی بەرهەم نەهێنیین ئەوە لە دواییدا بە پیریەوە تیایدا دەردەكەوین , بە (كریس تاكر)م ووتوە كە پێش ئەوەی بچینە ناو تەمەنەوە با بەشی چوارەمی Rush hour بخەینە سینەماوە .
جاكی شان تەمەن 63 ساڵ ئامادەیە بۆ بەشی چوارەمی rush hour , ئەم فیلمە یەكەم بەشی ساڵی 1998 دەرچوو وە بەشی دووەمیشی ساڵی 2001 , بەڵام سەبارەت بە بەشی سێیەم ساڵی 2007 بەرهەمهێنرا .