لیۆناردۆ پاڵپشتی لە پاراستنی ژینگە دەكات.

لیۆناردۆ پاڵپشتی لە پاراستنی ژینگە دەكات.
ئەستێرەی ناسراوی ئەمریكی لیۆناردۆ دیكاپریۆ رایگەیاند كە لە رێگای دەزگا خێرخوازییەكەی خۆی بڕی نزیكەی 20 ملیۆن دۆلار پێشكەش بە 100 رێكخراوی ژینگەپارێز دەكات كە كاردەكەن بۆ باشتركردنی رەوشی كەش و هەوا و ئەم بڕە پارەیەش لە چەندین بواری جیاجیادا خەرج دەكرێت.
بڕیار وایە بڕە پارەیەی كە دەزگای دیكاپریۆ پێشكەشی رێكخراوەكانی دیكە لە شەش بواردا بەكار بهێنرێت، لەوانە نەهێشتنی هۆكارەكانی گۆڕانكاری كەش و هەوا و پارستنی ژیانی وشكانی و دیمەنە سرووشتییەكان و ژیانی ئاوی و بەرگریكردن لە دانیشتووانە رەسەنەكانی چەندین ناوچە كە هەڕەشەیان لەسەرە، پێشبینی دەكرێت ئەم یارمەتییە وەبەرهێنانی دەزگای دیكاپریۆ بە رێژەی (80) ملیۆن دۆلار زیاد بكات ئەمەش زۆرترین بڕە كە دەزگاكە بە دەستی هێنابێت لەو كاتەی كە دامەزراوە لە ساڵی 1998.
بەم بۆنەیەوە لە میانەی ئەو كۆنگرەیەی كە وەزیری دەرەوەی پێشووی ئەمریكا جۆن كیری رێكی خستبوو، گوتی: چەندین جار ئەو مەترسییانەمان خستۆتەڕوو كە رووبەڕووی جیهان بوونەتەوە لە ساڵانی رابردوودا، ئێمە ئەم كارە لەپێناو خۆمان و هەسارەكەمان و دواڕۆژمان ئەنجام دەدەین، ئێستا باجی تەمبەڵی و بە هەند وەرنەگرتنی ئەم بابەتە بە ئاشكرا دیارە.
Top