كانجانا رانوت لە نواندنەوە بۆ دەرهێنان .
كانجانا رانوت لە دیدارێكیدا ڕایگەیاند , كە ئەو كارە سینەماییەی كاری لە سەر دەكات بریتییە لە فیلمی teju كە فیلمێكە وەك ئەوەی باسی لێوە كرد ئەوە باشترین پڕۆژەیە كە ببێتە سەرەتایەك بۆ چوونە ناو كاری دەرهێنان لە سینەمادا , فیلمەكە منداڵانەیە بەڵام ئەوەی زیاتر متمانەی بە كانجانا داوە ئەوەیە كە فیلمەكە كۆمیدیا نییە , وە بە كۆمەڵێك بیرۆكەی نوێوە ئەو كارە ئەنجام دەدات و زۆر بە گڕوتینەوە بەرەو ئەو قۆناغە هەنگاوی ناوە .
لە كۆتایی ووشەكانیدا بە پێكەنینەوە ئەوەشی ڕاگەیاند : بێ گومان من وەك ئەكتەر و دەرهێنەر و بەرهەمهێنی فیلمەكە بەشی تایبەتی خۆم دەبێت لە داهاتەكەی و پارەی زیاترم دەست دەكەوێت .
وا بڕیارە لەو فیلمە كانجانا ڕۆڵی داپیرەیەكی زۆر بە تەمەن ببینێت , وە لە ویلایەتی هیماجل بردیش كاری وێنە گرتنی بۆ بكرێت , كە ناوچەیەكی شاخاویی دەوڵەمەند بە جوانییە وە هەر نیشتمانی كانجانا خۆیەتی , وە فیلمەكە بە هاوبەشی هەردوو كۆمپانیا (مانیكارنیكا فیلم) وە (پارامهانس فیلم) بەرهەم دەهێنرێت , وەك ئاشكرایە ئەم فیلمە لە 2018 لە سینەماكاندا نمایشدەكرێت .