لەیدی جاجا یەك ملیۆن دۆلار دەبەخشێت بۆ هاوكاری لە لێقەوماوانی ئیرما .

لەیدی جاجا یەك ملیۆن دۆلار دەبەخشێت بۆ هاوكاری لە لێقەوماوانی ئیرما .
دوای ئەوەی كە ئەستێرەی ئەمریكی و جیهانی لەیدی جاجا بە هۆی نەخۆش كەوتن و بێ توانایی جەستەیەوە نەیتوانی لەسەر چەند شانۆیەكی وڵاتانی ئەوروپا ئامادەبێت , بۆیە هەموو كارە هونەرییەكان و گەشتەكانی بۆ ماوەیەك بوەستێنێت , هەر لە دوای ئەمەشەوە دەركەوت بە پێی ڕاپۆرتی پزیشكان كە لەیدی جاجا دووچاری نەخۆشی لە ماسوولكەكانی بووەتەوە , ئەمەش ناڕەحەتی بۆ درووست دەكات لە كاتی خەوتن و درووست بوونی بێ توانایی لە جەستەی .
بەڵام لە ئێستادا دووبارە دەركەوتەوە كە تەندروستی جێگیرە و بە نیازە لە كارە هونەری و مۆسیقیەكانی بەردەوام بێت .

(ئیرما) ئەو زریان و لافاوەی كە بەشێكی گەورەی ئەمریكای گرتەوە بە كاولكاری و وێران بوونی چەندین ناوچە و چەندین هاوڵاتی تێیدا بوونە قوربانی , هەر لەم بابەتەوە لیدی جاجا بڕیاری دا كە زیاتر هاوكاری ئەو لایەنانە بێت لە حكومی و ڕێكخراوەكان تا بتوانێت هەر هیچ نەبێت قورساییەك لە كارەكانیان كەمبكاتەوە , ئەمەش دوای ئەوە هات كە لە توەیتەر بڵاوی كردەوە ووتی : لەگەڵ ئەوەی كە هەموو ڕۆژێك نوێژ دەكەم , بۆیە دەمەوێت بڕی یەك ملیۆن دۆلاریش ببەخشم بۆ ئەو لایەنانەی وا هەستاون بە دووبارە بوونیادنانەوەی ناوچە وێران بووەكان و ئەو كەسانەی وا بەم دواییە زیانیان بەركەوت لە زریان و لافاوەكانی هارفی , ئیرما , خۆسێ , ماریا , وە بوومەلەرزەكەی شاری مەكسیكۆ .

بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە زۆر لە هەوادارانی دەنگی لیدی جاجا سەرسام كرد و هەموو لایەك دەست خۆشیان لێكرد كە بەو كارە مرۆڤایەتییە هەستاوە , وە زۆرێك بەوە ناویان هێنا كە لیدی جاجا كەسێكە هەردەم دەستی هاوكاری درێژ دەكات و هاوخەمی دەوروبەریەتی .
Top