پونام وێڵە ....

پونام وێڵە ....
فیلمەكانی بۆلیۆد پێش چەندساڵێك بەوە ناسرا بوون كە پابەندن بە دابونەریتی كۆمەڵگەی هیندی، بەڵام لە ئێستادا گۆڕاوە و دیمەنی ورووژێنەری زۆر لەخۆ دەگرێت كە زۆر جار تووڕەبوونی جەماوەری لێكەوتۆتەوە، یان بەشێك لە هونەرمەندان رازی نەبوون رۆڵی تێدا ببینن.
پونام پاندی لە دوایین فیلمی خۆیدا تووشی گرفتێكی لەو جۆرە بۆوە، ئەویش دۆزینەوەی ئەكتەرێك بوو كە بتوانێت رۆڵی لەگەڵدا ببینێت بەپێی ئەو سیفات و تایبەتمەندییانەی كە ئەو دایناوە بۆ رۆڵەكە وەك ئەوەی لە سیناریۆكەدا هاتووە، بۆیە وێڵ بوو بەدوای كەسێك.
بەرهەمهێنەرانی فیلمەكە بە ئاشكرا رایانگەیاندووە كە رازیكردنی بۆنام كارێكی زۆر سەختە، چونكە ئەو كەسانەی پێشنیاریان كردووە ئەو پێیان رازی نییە، هەرچەندە زیاتر لە 1000 كەس بەشدارییان لە تێستێكی تایبەت كردبوو كە بۆنام مەرجەكانی دانابوو. دوای ئەوەی تیمی فیلمەكە نەیانتوانی بە هیچ شێوەیەك بۆنام رازی بكەن، ناچار بوون لە رێگای تۆڕی كۆمەڵایەتی تویتەرەوە بانگەوازێك بڵاو بكەونەوە بۆ دۆزینەوەی ئەو پاڵەوانەی مەبەستیانە، هەروەها ماڵپەڕێكی تایبەت بۆ ئەم مەبەستە تەرخان كراوە و هەر كەسێكی بیەوێ بەشداری بكات، پێویستە ڤیدیۆیەك بۆ ماڵپەڕەكە بنێرێت و تێیدا چەند تێست و جووڵەی هونەری ئەنجام بدات.
سەرچاوە نزیكەكان لە تیمی فیلمەكە رایانگەیاند كە كەسایەتیی بۆنام لەو فیلمەدا زۆر گەرم و ورووژێنەرە، بۆیە پێویستە ئەو كەسەی لە بەرامبەریدا رۆڵەكە دەبینێت بە هەمان شێوە بێت بۆ ئەوەی فیلمەكە سەركەوتوو بێت.
Top