حه‌سنا مه‌ته‌ر گۆرانییه‌ك بۆ جه‌ژنی كوردستان ده‌ڵێت
خاتوو گۆرانیبێژی لوبنانی حه‌سنا مه‌ته‌ر به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی كوردستان، چه‌ندین ئاهه‌نگ و چاڵاكی هونه‌ری له شاری هه‌ولێر ئه‌نجامدا.
حه‌سنا مه‌ته‌ر كه به بالوێزی هونه‌ری نیوان كوردستان و لوبنان ده‌ناسێنرێت، نوێترین به‌رهه‌می هونه‌ری خۆی بۆ سه‌ركه‌وتنی پرۆسه‌ی ریفراندۆمی سه‌ربه‌خۆیی پێشكه‌شی گه‌لی كوردستان ده‌كات ئه‌ویش گۆرانی (عیدك یا كوردستان)ه، ئه‌م گۆرانییه له هۆنراوه‌ی شاعیری به‌ناوبانگ كه‌ریم عێراقی و ئاوازی هه‌لكه‌وت زاهیرو دابه‌شكردنی یه‌حیا مۆجییه، له ئێستادا تۆماركردنی گۆرانییه‌كه ته‌واو بووه، حه‌سنا مه‌ته‌ر چاوه‌روانی سپۆنسه‌رێكه به مه‌به‌ستی كلیپ كردنی.
شایه‌نی باسه، حه‌سنا مه‌ته‌ر له رۆژانی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی ریفراندۆمی كوردستان دوو ئاهه‌نگی گۆرانی له پاركی شانه‌ده‌رو شارۆچكه‌ی به‌حركه سازكرد‌و زۆرترین هاوڵاتی تێیدا ئاماده‌بوون، به سروودی (حیوا رجال الپێشمه‌رگه) هه‌موو ئاماده‌بووانی هێنایه جۆش و خرۆش. هه‌روه‌ها له رۆژی 25ی ئه‌یلوول وه‌ك چاودێرێكی بیانی له‌سه‌ر سندووقه‌كانی ده‌نگدان ئاماده‌بوو.
خاتوو هونه‌رمه‌ند حه‌سنا مه‌ته‌ر كه له ئێستادا له شاری هه‌ولێر ده‌ژیت له لێدوانێكی تایبه‌تدا رایگه‌یاند، زۆر دڵخۆشم به تۆماركردنی ئه‌م گۆرانییه كه دیارییه‌كی بچووكه بۆ ئه‌و سه‌ركه‌وتنه گه‌وره‌ی گه‌لی كوردستان، هیوادارم بتوانم له ماوه‌یه‌كی كورتدا گۆرانییه‌كه كلیپ بكه‌م و به‌شداری دڵخۆشی گه‌لی كوردستانی ئازیز بكه‌م.
هۆنراوه‌ی گۆرانی (عیدك یا كوردستان)
عیدك عیدك مبارك یا كوردستان
عیدك عید الحریه و عید الانسان
یا جبل العز یا سفین علی كل صخره حلفنا یمین
لكوردستان نوفی ا‌لدین ونزف الشهدا عرسان
لموا الشمل واید باید نتكاتف والهمه حدید
كوردستان بثوب جدید حریه و حب وعمران
عیدك عید مبارك یا كوردستان
یا طیر احمل بشره خیر من دهوك و كركوك و طیر
لسلیمانیه و هه‌ولیر حلبجه دار الشجعان
جبنا النصر بعزم ابطال واتحنت من دمنا جبال
اولادك یا ام الرجال رفعوا رایه كوردستان
عاشت عاشت كوردستان