هونەرمەندی هندی تۆم ئالتەر لە تەمەنی 67 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد .

هونەرمەندی هندی تۆم ئالتەر لە تەمەنی 67 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد .
ئەم هونەرمەندە دایك و باوكی بە ڕەگەز ئەمەریكین , بەڵام تۆم ئالتەر لە 22/6/1950 هیندیستان - موسوری لە دایك بووە , ئەم هونەرمەندە ماوەیەكە دووچاری نەخۆشی شێرپەنجەی پێست بووەتەوە , هەر ئەمەش وای كرد نەتوانی زیاتر بەرگە بگرێت و بەسەر نەخۆشییەكەی زاڵ بێت , وە بەم دواییە باری تەندروستی گەیشتە ڕاددەیەك كە پێویستی كرد لە نەخۆشخانەی بومبای بمێنێتەوە و چاودێری بكرێت .

بڵاو بوونەوەی ئەم هەواڵە دەگەڕێتەوە بۆ ووتەی كوڕی ئەم ئەستێرەیە (جێمی ئالتەر) كە لە ڕۆژنامەی ( تایمز ئۆف ئندیا ) بڵاو كرایەوە و ڕایگەیاند : بە داخ و پەژارەیەكی زۆرەوە دەبێت ئەوەتان پێ ڕابگەیەنم كە ئەكتەر و دەرهێنەری سینەمایی تۆم ئالتەر شەوی هەینی لە ماڵەكەیدا لە نێو خێزانەكەی خۆیدا كۆچی دوایی كرد .

یەكەم دەركەوتنی تۆم ئالتەر دەگەڕێتەوە بۆ 1976 كە ڕۆڵێكی بچووكی گێڕا لە فیلمی دارمیندرا – ستارر تشاراس , ئەمە سەرەتایەك بوو بۆ هەنگاونان بەرەو جیهانی هونەر و سینەما , بەردەوام بوونی گەیشتە ئەوەی كە وەكو ئەكتەر و نووسەر و دەرهێنەر كار بكات , یەكێك لەو فیلمانەی كە كاری تێدا كرد فیلمی (غاندی) بوو ساڵی 1982 كە سەركەوتنێكی گەورەی بەدەست هێنا .
Top