كێ هێرشی كردۆتە سەر كانجانا؟

كێ هێرشی كردۆتە سەر كانجانا؟
دوای دروستبوونی ناكۆكییەك لە نێوان هونەرمەندی ناسراوی هیندی ئەدیتیا بانۆشلی و خانمە ئەكتەر كانجانا رانۆ، شایەدحاڵێك بە ماڵپەڕی ئەلیكترۆنی رۆژنامەی (Desimartini)ی راگەیاند كە هونەرمەندی بانۆشلی لە شەقامێكی گشتی هێرشی كردۆتە سەر كانجانا رانۆت و لێی داوە.
دوای رووداوەكە كانجا لە دادگا سكاڵای دژی بانۆشلی بەرزكردۆتەوە، شایەدحاڵەكە لەلایەن خۆیەوە رایگەیاند كە لە دادگا لە بەرژەوەندی بانۆشلی ئیفادەكانی دەدات، نەك تەنیا لەبەر ئەوەی پاڵپشتیی لێ بكات، بەڵكو لەبەر ئەوەی بە چاوی خۆی رووداوەكەی بینیوە و وەك شایەدحاڵێك، كانجانا پێشتریش سكاڵای دژی هیرسیك رۆشان بەرزكردبۆوەو تێیدا بە خۆدزینەوەی لە پەیوەندییەكی خۆشەویستیی نێوانیان تۆمەتباری كرد، لە ئەنجامدا ناكۆكییەكی گەورە لە نێوانیاندا دروست بوو كە بە چەند قسەیەكی ناشیرین كۆتایی هات، بەڵام هەر بەمە كۆتایی نەهات تا گەیشتە دادگا.
شایەدحاڵەكە دەڵێ: كاتێك سواری ماتۆرسكیلەكەم بووم، گوێم لە هاواری كچێك بوو لە دەرەوەی هۆتێلی جۆ ماریۆت سواری گالیسكەیەك بوو و داوای لە شوفێرەكەی دەكرد كە خێرا لێ بخوڕێت، لەو كاتەدا ئۆتۆمبیلێكی سپی لە پێش گالیسكەكە رایگرت و بانشۆلی دابەزی و قژی كچەكەی راكێشا و هێنایە خوارەوە كە لێم پرسی هۆكاری ئەو لێدانە چییە؟ پێی وتم ئەوە نێوان خۆمانە. لەو كاتەشدا كانجانا رایكرد.
Top