ئەدیل خۆی بۆ هۆلیۆد ئامادە دەكات .

ئەدیل خۆی بۆ هۆلیۆد ئامادە دەكات .
دوای ئەو سەركەوتنە زۆرەی لە سەرتاسەری جیهان لە ساڵانی رابردوو لە بواری گۆرانی وتن لە سەرتاسەری جیهان بە دەستی هێنا، ئێستا گۆرانیبێژی بەریتانی خۆی ئامادە دەكات بۆ ئەزموونێكی نوێی بواری هونەری، بەڵام لە بواری نواندن.
ئەدیل خۆی ئامادە دەكات بۆ بینینی یەكەم رۆڵی نواندن لە فیلمێكی هۆلیۆد، ئەدیل لە فیلمێكدا دەردەكەوێت دەربارەی شانۆگەری مۆسیقی، ئەم فیلمە دووبارە كردنەوەی ئەو فیلمەیە كە لە ساڵی 1968 بەرهەمهاتووە، هەروەها لە فیلمەكە ژمارەیەك پارچە مۆسیقایەكی مێژوویی ناسراو لە خۆ دەگرێت كە لەسەر ئاستی جیهان.
بێجگە لەم بەشدارییە ئەدیل پێشتر بە گۆرانییەك بەشداری لە دوا بەشی زنجیرە فیلمی جیمس بۆند (Skyfall) كردبوو، هەروها داوای لێكرا بوو لە بەشی داهاتووی فیلمەكەش Bond 25” كە فیلمێكی ئەكشنە گۆرانی پێشەكیی پێشكەش بكات، بەڵام بەهۆی سەرقاڵبوونی بە كاروباری خێزانەكەی رازی نەبوو.
Top