نیها : كارەكەم پێش هەموو شتێكە .

نیها : كارەكەم پێش هەموو شتێكە .
خانمە ئەكتەر ناسراوی هیندی نیها دوبیا رایدەگەیەنێت كە پێویستە هەموو كەسێك بەر لە هەر شتێك گرنگی بەو كارە سەرەكییە بدات كە ئەنجامی دەدات، ئینجا بیر لە شتی لاوەكی بكاتەوە تەنانەت ئەگەر ژیانی تایبەتی خۆیشی بێت.
لەم بارەوە نیها دەڵی: من كاری خۆم زۆر خۆش دەوێت لە هەموو شتێكی دیكە زیاتر، بۆیە ئەولەویەتی ژیانی خۆم داوەتە كارە هونەرییەكانم و لە دوای هونەری بابەتەكانی دیكە دێن وەك خۆشەویستی و پەیوەندی سۆزداری.
نیهای ئەكتەر و نمایشكاری پێشووی جلوبەرگ و شاجوانی ساڵی 2002ی هیندستان بە ماڵپەڕی رۆژنامەی filmibeat وتی: بەڵێن دەدەم لەو رۆژەی كە پەیوەندی خۆشەویستی لەگەڵ كەسێك ببەستم بەیاننامەیەكی رۆژنامەنووسی بڵاو دەكەمەوە و تێیدا بە ئاشكرا دەڵێم تا ئێستا من سنگڵم، لە ژیانی تایبەتیمدا حەز بە سەرەڕۆیی ناكەم ئەمەش كارێكی سەیرە، چونكە من كراوەم و حەز لە تەحەدییەكان دەكەم.
شایەنی باسە كە دوایین فیلمی نیها لە ساڵی 2016 نمایش كرا بە ناوی ( Moh Maya Money) كە باس لە تاوانی كوشتن و ژیانی تاوانباران دەكات.
Top