ئالین بە سروودی بارزانی بەشداری لە كەرنەڤاڵی ریفراندۆمدا دەكات.
ئالین دەربارەی كارە هونەرییەكانی خۆی و گرنگیدانی بە لایەنی نیشتمانی دەڵێ: ئێستا لە سەرووبەندی ئەنجامدانی ریفراندۆم سروودێكی نوێم تەواو كردووە بە ناوی (بارزانی) كە مامۆستای نەمر ئارام تیگران پێشكەشی كردووم و مافی وتنەوەی پێبەخشیوم، لە چەند رۆژی رابردوودا تۆمارمان كردووە و بە كلیپیش بڵاوی دەكەمەوە، لە دەرهێنانی رێناس میرانە باس لە گەورەیی سەرۆكی نەمر مستەفا بارزانی و رۆڵی ئەم سەركردە نەمرە لە خەباتی بزاڤی ئازادیخوازی میللەتەكەمان .
ئالین هەروەها دەڵێ: بەم سروودە نوێیە پشتیوانی و پاڵپشتی خۆم بۆ سەربەخۆیی كوردستان و زیندوو كردنەوەی خەباتی سەركردە نەمرەكانمانە و هیوادارم توانیبێتم خزمەتێك بە هونەری كوردی بكەم و بەم بۆنەیەوە دووبارە داوا لە هەموو میللەتی كوردستان دەكەم روو لە سندوقەكانی دەنگدان بكەن بە (بەڵێ) دڵسۆزی و وەفاداری خۆیان بۆ كوردستان دووپات بكەنەوە و دوژمنانمان بێ ئومێد بكەن.