ئەحمەد سالار : بۆ هونەرمەندانی سەربەرزی كەمپینی سەربەخۆیی .
ئا لەو رۆژانەدا بوو كە وەیشوومەی خەزانیان بە رۆژانی گوڵاڵە رەنگی بەهارستان گۆڕیوە، هەر لەبەر ئەوەش ئەو رۆژانە بە زێڕینە رۆژانی هونەر ناودەبرێت.
هەمیشە هونەرمەندان جەختییان لەسەر ژیانی سەربەرزانە بۆ گەلەكەیان كردووە، خوا خوایان بووە رۆژی زووتر تەوقی چاوەڕوانی و دڵە ڕاوكێ بەجێبهێڵن و سەر راستە رێ بن و بە رۆژی مەبەست بگەن، هەتا زووتر كۆت و پێوەندی ژێر دەستی دابماڵن و چاوانیان بە خۆری ئازادی گەلاوێژ بكەن و چیدی نەوەكانی ئایندە لارە مل و بێ نەوانەبن.
هەر لەو روانگە گەشبینە زێرینەوە بوو، دەستەیەك لە هونەرمەندانی هۆشیاری هەست بە بەرپرسیاری مێژوویی كە بڕیاری كەمپینی هونەرمەندانیانداو ئەوا ئێمەش بەمەبەستی نوقڵانە پێدان و گوێزەبانە و شیرینی بەشینەویەدا، بڵێن دەسا پیرۆزبێت.
ئەو كەمپینەی لەبازنەی ئەو دەستەیە و چووە ناو بەرینترین بازنەوە كە كۆی كوردستانی لە ئامێز گرت.
هەنووكەش هونەرمەندان بە گیان و هونەرەكەیانەوە قوربانی ئەو پەیامە پیرۆزەن كە خۆری پڕ تەوی ئاسمانی ئایندەمانی رۆشنكردۆتەوە بە هەزاران خۆری نەورۆزی.
ئەمڕۆ كۆتایی بە كەمپینەكە هات، خودا یار بێت لە چەند رۆژێكی زۆر نزیكدا دەستە و ملانێی هاتنە دی خەونە هەمیشەییەكانمان دەبینەوە.. دەسا پیرۆزبێ و پێشوازی لەهاتنی سەربەخۆیی دەكەین، با گیانی شەهیدانمان سەرفراز بێ و باڵای پێشمەرگەكانمان باڵاتربێ بەرووی ئەوانەی چاویان بە باڵای كوردستاندا هەڵنایەت.
پیرۆز بێ و پێوقدوومی بەخێر.
سەرۆكی شانازی كەمپینی هونەرمەندان
بۆ ریفراندۆمی سەربەخۆیی
18/9/2017 - هەولێر