ریفراندۆم لە روانگەی هونەرمەندانەوە .
هونەرمەند حەسەن گەرمیانی:
كێ حەزی لە سەربەخۆییە با خۆی وشیار بكاتەوە
دەمەوێ بە قسەی یەكێك لە شاعیرە كلاسیكییەكانمان دەست پێبكەم كە دەڵێ: بەبێ قەدری بەسەریا رامەبوورن حورمەتی بگرن
گوڵاڵە سوورەی ئەم خاكە خوێناوی جگەرتانە
هەموو میللەتێك هەستی هەیە، بەڵام هەست بە تەنیا بەس نییە، چونكە وشیاریش پێویستە و وشیاری میللەت سەربەخۆیی بەدەست دێنی، هەر میللەتێك وشیار بێت سەربەخۆیە و بە پێچەوانەشەوە هەر میللەتێك ناوشیار بێت بندەستە، بۆیە كێ حەزی لە بندەستییە با ناوشیار بێت و كێش حەزی لە سەربەخۆییە با خۆی وشیار بكاتەوە، بژی كوردستانن بژی میللەتی كورد، بژین ئەو كەسانەی كە هەوڵ دەدەن بۆ سەربەخۆیی كوردستان، بژین ئەو میللەتانەی كە بە ئاشكرا و بە نهێنی لەگەڵمانن، بژی مرۆڤایەتی.
هونەرمەند بەهارحەسکۆ:
خەونەكانمان بە سەربەخۆیی دێنەدی
كورد لە هەر شوێنێكی ئەم جیهانە بێت خەونی هەرە گەورەی ئەوەیە لە ژیانی خۆیدا دەوڵەتی كوردی ببینێت جا لە هەر پارچەیەكی وڵاتی پارچە پارچە كراومان بێت، بۆیە بە تامەزرۆییە چاوەڕوانی رۆژی ئەنجامدانی ریفراندۆمی باشووری كوردستان دەكەین و هیوادارین ئەم ساڵ ببێتە ساڵی خۆشی و شادی بۆ هەموومان و لە نزیكەوە ئەو رۆژە ببین كە كوردستانیش ببێتە دەوڵەتێكی سەربەخۆو ئێمەش لەو ستەم و زۆردارییەی چەندین ساڵەی داگیركەران رزگار بین، هیوادارم ئەو كەسانەی مافی بەشداری كردنیان هەیە لە ریفراندۆم بە خۆشی و شادییەوە لەسەر سندوقەكان ئامادە بن و بە (بەڵێ) دەنگ بدەن،
كوردانی رۆژئاوا بە گشتی وەك كوردانی هەموو پارچەكانی دیكەی وڵات زوڵم و زۆردارییەكی زۆریان بینیوە بۆیە بە حەسرەتەوە چاوەڕێی ئەوە دەكەن كە كوردستان ئازاد بێت و ئێمەش وەكو هەموو میللەتان بە مافە رەواكانی خۆمان شاد بین، بژی كور بژی كوردستان.
هونەرمەند بڵند ئیبراهیم: شەهیدان چاویان لە ئێمەیە بۆیە بە (بەڵێ) دەنگ بدەن
من وەكو هونەرمەندێك زۆر جار كە لە دەرەوەی وڵات بەشداریی لە ئاهەنگ و كۆنسێرتەكانم كردووە یەكێك لە ئاواتە هەرە گەورەكانم ئەوە بووە كە ئاڵاكەم بشەكێتەوە و بە ناوی كوردستانەوە بەشداری بكەم، شەهیدەكانمان چاویان لە ئێوەوە تاكو بزانن ئێمە چییان پێشكەش دەكەن وەك وەفایەك بۆ خوێنی ئەوان، بۆ بەرزكردنەوەی خاكی پیرۆزی كوردستان و ئاڵای كوردستان، پێشمەرگە قارەمانەكان و خانەوادەی سەربەرزی شەهیدان چاویان لە ئێمەیە، پێویستە ئەوان بێ ئومێدیان نەكەین، بۆیە داواكارم لە هەموو تاكێكی كوردستان كە رۆژی 25/9/2017 روو بكەنە سندوقەكان و دەنگ بە (بەڵێ) بدەن بۆ سەربەخۆیی كوردستان.
میوزیكژەن (هەڵبەست سەلاح): هەموو ناخۆشییەكان بەلاوە بنێن و لە ریفراندۆم بەشدار بن
تروسكایی سەربەخۆیی ئێستا لە باشوورەوە دروست بووە بۆیە داوا لە هەموو خەڵكی كوردستان دەكەم، بەو پەڕی پەرۆشی و بە گیانی نەتەوەییەوە، بەشداربین لە دیاریكردنی مافی چارەنووسی خۆمان و دواتر بۆ سەربەخۆیی.
لە رابردوو دا كورد ئەو هەلەی بۆ نەرەخساوە، بەڵام ئێستا باشترین فرسەتە، هەم لە رووی پێگە نێودەوڵەتیەكەیەوە، هەم لەو رووەی كاتێكی زۆر گونجاوە كە ئێمەش وەكو میللەتانی تر بتوانین ئەو مافە وەربگرین، ئێمەش میللەتێكین قوربانیمان داوە.
بە هیوای ئەوەم كە ریفراندۆم ببێتە خاڵێك ئاشتەوایی نیشتمانی دەستەبەر بكات، و هەموو لایەنە سیاسیەكانی كوردستان بتوانن یەك دەنگ یەك هەڵوێست لە سەرووی بەرژەوەندی حزبی و تاكەكەسی، یەك لایەنە لەو بابەتە بروانن، بەو ئاراستەیە بەشداری بكەین و هەموو خەم و هەموو ناخۆشیەكان بەلاوە بنێین، بتوانین رۆحی شەهیدانمان ئاسوودە بكەین و نیشانی دۆست و نەیاران و هەموو جیهانی بدەین، ئێمە میللەتێكی یەكگرتووین، سەرباری ئەو قەیران و ناخۆشی و نەهامەتیانە، بەڵام ئامادەییمان تێدایە بۆ سەربەخۆیی، چونكە مافێكی رەوای خۆمانە.
هونەرمەندی پێشمەرگە حەسەن شەریف:
(بەلێ) بو سەربەخوییا كوردستانێ سەركەفتنیش هــــەر بو ملەتێ مەیە
ئەز وەك هونەرمەند و پێشمەرگەك ب دل و جان پێشوازێی لە ریفراندۆمێ دكەم ل روژا 25/9 داكو خەونا مە یا سەدان ساڵا، خەونا باب و كالا، خەونا سەركردەێین كورد ێین كوحەسرەت د دلێ واندا مای، خەونا شەهید و دایك و زاروكێن وانا بكەینە راستی، دەنگدان بە (بەلێ) ل دەف من بەرسڤا هەری مەزنە بو هەمی نەحەز و دوژمن و نەیارێن گەلێ كورد، بەرسڤا مەزنە ژ بو ئەنفال و كیمیا باران ژ بو مەهاباد و دێرسم، ژ بو دیاربەكر و شنگال و كۆبانێ ژ بو هەمی پارچێن كوردستانێ، ژ بو هەمی شەهیدێن كورد و كوردستانێ،ئەز هیڤیدارم ل گەلێ خو ێی هێژا كو ڤێ دەرفەتا زێڕین ژ دەست نەدەین هەروەكی چەوا مروڤی باغەك ب ساڵا شین كری دەما تێتە بەری، چەوا مروڤ پێشوازێی ل بەرێ وی نەكەت، بەرێ وی ژی خوینا شەهیدا و خەبات و رەنجا پێشمەرگا و سەركردێن مە ێین مەزنە، دڤێت ئەم دویر لە كێم و كاسیا و گلەییا و بەرژەوەندێین خو ئەم ڤی بابەتی ببینین، چونكە دەستكەفتەكا مەزنە بو كورد و كوردستانێ و چەكێ هەری مەزنە ژ بو پاراستنا كوردستانێ، ئەز هیڤی دكەم لە هەمی جەماوەرێ كوردستانێ كو ڤێ خەونا هەری مەزنا كوردستانێیە و هەمی ئالێن كوردستانێ خەباتا بو سەربەخوییا كوردستانێ كریە كو ئەڤە ب شەرفتر و روومەتترە ل هەر تشتەكێ دی لەورا پێتڤییە ئەم هەمی د وێ روژێدا بێژین (بەلێ) بو سەربەخوییا كوردستانێ سەركەفتنیش هەر بو ملەتێ مەیە.