پریانكا شوبرا دەچێتە وڵاتی ئوردن بۆ زیاتر نزیك بوونەوەی لە ئاوارە و پەنابەرانی سوریا .
وەك ئاشكرایە وڵاتی ئوردن هاوشێوەی كوردستان ژمارەیەكی زۆری پەنابەری سووریا ڕووی لێ كردووە , مەبەست لەم گەشتەی پریانكا بۆ كەمكردنەوەی قورسایی ڕێكخراوی یونسێف لەو وڵاتە , بڵاو بوونەوەی وێنەكانی لە كەمپەكان دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كە بریانكا دەیەوێت پەیامێك بگەیەنێت بە خۆشەویست و دۆستانی لە هەموو جیهان , وە ئەوەشی ڕاگەیاند كە منداڵانی ئەو كەمپانە بە ڕاستی پێویستیان بە هاوكاری هەیە وە دەبێت بە دڵێكی گەورەوە هەموومان بە یەك دەنگ و یەك مەبەست هاوكاریان بین , با بە منداڵانی ڕزگاربوو بڵێین هێشتا ژیان بەردەوامە و هاوكاری هەنگاوەكانیان بین , هەرچیەك لە دەوروبەرمان ڕووبدات لە جیهان رووبدات , دەبێت ئێمە هەر هیوا و خۆشەویستی خۆمان بۆ كەسانی بەرامبەر دەربڕین و هەریەكە و بە پێی بوار و توانایەوە هاوكار بێت .