ئەگنیس ڤاردا یەكەم ئافرەتە كە خەڵاتی ئۆسكاری فەخری وەردەگرێت .
خانمە دەرهێنەری بەلجیكی ئەگنیس ڤاردا كە لە تەمەنی 89 ساڵیدایە , دەبێتە یەكەم ئافرەت كە خەڵاتی ئۆسكاری فەخری پێ دەبەخشرێت , ئەم دەرهێنەرە ئەندامێكی چالاك بوو لە (شەپۆلی فەرەنسای نوێ) لە سەرەتای پەنجاكان و كۆتایی شەستەكان , كە ئەو ماوەیە سینەمای فەرەنسی توانی پێگەیەكی بەهێز درووست بكات كە لە ئەمڕۆدا هونەری سینەمای ئوروپای زیاتر بەرەو پێش بردووە , دیارترن بەرهەمەكانی بریتین لە (black panthers) , وە (faces places ) و چەندین بەرهەمی سینەمایی تر .
ڤاردا یەكێكە لەو چوار كەسە وا خەڵاتی ئۆسكاری فەخری وەردەگرن , كە ئەوانی تر بریتین لە نووسەر و دەرهێنەر (تشارلز برۆنیت) وە ئەكتەر و ئەستێرە (دۆناڵد سۆذەرلاند) و ەێنەگری سینەمایی (ئەوین رۆزمان) .
ئەم خانمە لە فیلمی (كلیۆ)ی ساڵی 1962ەوە دەست دەكات بە زۆر كاری هونەری تر كە توانی مۆرپەنجەی لە سینەمای فەرەنسا و ئەوروپا دیار بێت .
بە درێژایی مێژووی هونەرەكەی هەردەم كارەكانی لە بەرچاو گیراوە و زۆر خەڵاتی مەزنی ئاراستە كراوە لەوانەش , خەڵاتی (Golden lion) بۆ فیلمی (vagabond) , و خەڵاتی سیزار لە ساڵی 2001 و خەڵاتی سیزار بۆ باشترین فیلمی دیكیۆمێنتاری لە ساڵی 2009 و چەندینی تر ,