دوین جۆنسون خەڵاتی ئەو منداڵە دەكات وا براكەی لە خنكان ڕزگار كرد.
ئەمجارە چیرۆكەكە دەگەڕێتەوە بۆ ڕووداوە ڕاستەقینەكەی جەیكۆب ئۆكۆنۆری تەمەن 10 ساڵ كە توانی برایەكەی كە تەمەنی لە سەرووی دوو ساڵیەوە بوو ڕزگار بكات , ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كە دیمەنێكی فیلمی دوین جۆنسونی بیر هاتەوە كاتێك كە چۆن لە فیلمی San Andreas كچەكەی خۆی لە لافاو ڕزگار دەكات , جەیكۆبیش بە هەمان شێوە توانی برایەكەی لە ناو ئاوەكە دەربهێنێت و لە هەوڵی لێدانەوەی دڵی سەركەوتوو بێت .هەروەكو چۆن لە واشنتن پۆست بڵاو كرایەوە .
لە سایتی ET بڵاوكرایەوە , كە دوین جۆنسنیش بۆ جەیكۆب گەشتێكی كردە خەڵات , كە لە شاری ڤانكۆڤەر لە كەنەدا لە شوێنی وێنەگرتنی فیلمە نوێیەكەی لە ژێر ناوی Skyscraper ئامادەبێت.
دوای ئەوەی كە چاویان بە یەكتر دەكەوێت دوین ووتی نەمتوانی تەنها سڵاوێكی لێ بكەم , سەرەڕای هەموو ئەوەی كە بە هۆی وێنە گرتنەكەوە گیانم خوێن دایپۆشیبوو باوەشێكم پێدا كرد وە ئەویش زیاتر پێی خۆش بوو و دەستی لە ملم كرد وەك ئەوەی بڵێی زۆر سوپاسم بكات وە ئەوە شتێكی گەورە بوو لە شوێنی كارەكە .