زۆر كات هونەرمەندان و ناودارانی جیهان ڕوبەڕووی یاسا دەبنەوە , بەوەی كە باجی ئەو داهاتە بدەن وا بەدەستیان هێناوە , بەڵام ئەمجارەیان شتێكی زۆر سەیر ڕوویدا كە ئەویش دادگا لە شارۆخان خۆش بوو بەوەی كە باجی ئەو ڤێلایە بدات وا لە دوبەیە , ئەمەش دەگەڕێتەوە بۆ ئەوەی كە دادگا نەتوانێت ئەو ڤێلایە بخاتە نێو داهاتەكانی شارۆخانەوە , چونكە شارۆخان ئەو موڵكەی وەك دیاری وەرگرتووە لە ساڵی 2007 بە ڕەزامەندی بانكی هیندی , ئەمەش لەلایەن كۆمپانیای (نخیل دبي) كە كار و پڕۆژەكانی تایبەتمەندە بە كەرتی گەشت و گەشتوگوزاری ,هەروەها ئەم كۆمپانیایە ڕایگەیاند كە شارۆخان شایەنی ئەم دیاریە و بە نرخەیە , چونكە شارۆخان بەوە ناسراوە كە لە هێرشی میدیاكان دوور بووە , وە هەر لەبەر ئەمەش زۆر وریا و بە ئاگا بووە لە وێنەكانی لە رێكڵامەكان كە ئەمەش بەرزی كەسایەتی ئەم ئەستێرەیە نیشان دەدات .