حه‌سنا مه‌ته‌ر بۆ جه‌ژنی قوربان له‌ هه‌ولێر بوو

حه‌سنا مه‌ته‌ر بۆ جه‌ژنی قوربان له‌ هه‌ولێر بوو
حه‌سنا مه‌ته‌ر كه‌ به‌ بالوێزی هونه‌ری نیوان كوردستان و لوبنان ده‌ناسێنرێت، له‌ دووه‌م رۆژی جه‌ژنی قوربان ئاهه‌نگێكی قه‌شه‌نگی له‌ هه‌ولێر ئه‌نجامدا و تێیدا هاولاتییه‌كی زۆر ئاماده‌ بوون، له‌و ئاهه‌نگدا حه‌سنا مه‌ته‌ر سڵاوی بۆ پێشمه‌رگه‌ی كوردستان نارد به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی به‌سه‌ر تیرۆریستان و وه‌ك چۆن پێشتریش به‌ڵینی پێداون كه‌ له‌ كاتی سه‌ركه‌وتن گۆرانیان بۆ بڵێت، له‌و ئاهه‌نگه‌ش سروودی (حیو رجال الپیشمه‌رگه‌)ی چڕی كه‌ جۆش و خرۆشێكی زۆری به‌ ئاماده‌بووان به‌خشی.
هه‌ر له‌و ئاهه‌نگه‌ كه‌ له‌ هوتێل كریستالی شاری هه‌ولێر به‌رێوه‌چوو، حه‌سنا مه‌ته‌ر به‌ یارمه‌تی مایسترۆ سینان ئه‌لشێخ و تیپی مۆسیقاكه‌ی چه‌ندین گۆرانی به‌ زمانه‌كانی كوردی و عه‌ره‌بی چڕی، له‌گه‌ڵ چه‌ند گۆرانییه‌كی هه‌ڵپه‌ڕكێ.
له‌و ئاهه‌نگه‌دا حه‌سنا مه‌ته‌ر به‌ شێوازێكی جوان و رێكپۆش ده‌ركه‌وتبوو، كه‌ دیزاینه‌ری جلوبه‌رگی له‌لایه‌ن جان بیار لحود ئاماده‌كرابوو.
حه‌سنا مه‌ته‌ر له‌ لێدوانێكی تایبه‌ت رایگه‌یاند، كه‌ له‌ ئێستادا خه‌ریكی سروودێكی نوێیه‌ بۆ كوردستان و هیواداره‌ كه‌ له‌ رۆژانی ئه‌نجامدانی ریفراندۆم ته‌واو ببێت و بڵاوبكرێته‌وه‌.
Top