تایلۆر سویفت پشتگیری لە مافەكانی ئافرەتان دەكات.
رێكخراوەكان بەتایبەتی ئەوانەی بۆ نەهێشتنی ئەم تاوانانە كار دەكەن بە هەموو شێوەیەك فشاری خۆیان بۆ سەرخستنی ئەم كەیسە بەكارهێنا، دوای راگەیاندنی سزاكە، تایلۆر رایگەیاند كە بڕە پارەیەكی پێشكەش بە دەزگای (جۆیفۆل هارت)ی ئەمریكی كردووە بۆ دەستپێكردنی هەڵمەتێكی راگەیاندن بۆ وشیار كردنەوەی خەڵك لە كێشەكانی توندوتیژی دژ بە ئافرەتان و پاڵپشتی كردنی ئەو ئافرەتانەی رووبەڕووی دەستدرێژیی سێكسی دەبنەوە، لەلایەن خۆشیانەوە بەرپرسانی دەزگای ناوبراو خۆشحاڵی خۆیان دەربڕی بەم هەنگاوەی تایلۆر.
سەبارەت بە كەیسەكەش تایلۆر وتی: من هەوڵمداوە بەرگری لە ئافرەتانی دیكە بكەم بۆ ئەوەی دەنگیان بیستراو بێت لە هەموو جیهان و ئامادەم هاوكارییەكی زیاتری ئەو رێكخراوانە بكەم بۆ ئەوەی یارمەتیی قوربانیانی دەستدرێژیی سێكسی بكەم بۆ ئەوەی ئەوانیش بتوانن بەرگری لە خۆیان بكەن.
لەلایەكی دیكەوە چەند گۆرانیبێژێكی دیكە پاڵپشتی خۆیان بۆ تایلۆر دەربڕی لەوانە كیشا، چونكە ئەویش یەكێك بوو لە قوربانیانی ئەو كێشەیە و ماوەی سێ ساڵ كەیسی لە دادگا بوو دژی بەرهەمهێنەرێكی موسیقا كە بە دەستدرێژیی سێكسی و ئازاردانی دەروونی تۆمەتباری كردبوو.