لەبەر خاتری خۆشەویستەكەی پۆستەكەی لە دەستدا.

لەبەر خاتری خۆشەویستەكەی پۆستەكەی لە دەستدا.
یەكێك لە ستراتیژییەتەكانی رێكخراوە نێودەوڵەتییەكان ئەوەیە كە هەوڵ دەدەن سوود لە ناوبانگی هونەرمەند و كەسایەتییە ناسراوەكانی جیهان وەربگرن و پۆستی باڵیۆزیان پێ دەدەن كە زیاتر پۆستێكی رەمزییە بەتایبەتی لە بواری ئافرەتان و پەنابەران، تا ئێستا چەندین هونەرمەند ئەو پۆستەیان هەیە و ئەركەكانی خۆیان جێبەجێ دەكەن، تۆبا بۆیۆكوستنی توركیش یەكێكە لەو ئەكتەرانە كە باڵیۆزی نیازپاكی رێكخراوی یونسێفە.
بەم دواییە ماڵپەڕی (هاڤینگتون پۆست ئەرەبی) رایگەیاند كە رێكخراوی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ كاروباری منداڵان بە جیددی بیر لەوە دەكاتەوە كە ئەم پۆستە لە تۆبا وەربگرێتەوە، لە لایەكی دیكەوە رۆژنامەی (تەكڤیم)ی توركی هۆكاری پشت ئەم هەنگاوەی رێكخراوی ناوبراو بۆ پەیوەندییە سۆزدارییەكانی تۆبا دەگەڕێتەوە بەتایبەتی دوای جیابوونەوەی لە ئەنوەر سایلاكی هاوسەری و درووستكردنی پەیوەندییەكی نوێ لەگەڵ ئوموت ئەمیرجین كە بیزنسمانێكی ناسراوی توركییە بەر لەوەی جیاببنەوە و رێكخراوی ناوبراو ئەمە بە كارێكی نابەجێ دادەنێت و كاریگەریی دەبێت لەسەر ناوبانگی رێكخراوەكە، هەر بەپێی هەمان سەرچاوە رێكخراوی یونسێف بە نیازە سیرینا ساریكایا لە شوێنی تۆبا دابمەزرێنێت.
شایەنی باسە تۆبای ناسراو بە (لەمیس) لە ساڵی 2014 پۆستی باڵیۆزی نیازپاكی یونسێفی پێ بەخشراوە.
ی سەید نوری
Top