جوبرائیل بە 100 چركە گەیشتە مەكسیك
دەرهێنەر جوبرائیل ئەبوبەكر لەبارەی بەشداری فیلمەكەی لەو فێستیڤاڵەدا رایگەیاند "فیلمەكە بەشداری لە فێستیڤاڵی سینەمایی نێودەوڵەتی تیخوانا لەوڵاتی مەكسیك دەكاتو كێبڕكێی بردنەوەی خەڵات دەكات".
وتیشی "فێستیڤاڵەكە لە 28 بۆ 30ی ئەیلولی 2017 لەوڵاتی مەكسیك ئەنجام دەدرێت".
(بێدەنگی ئاسمان) نوێترین بەرهەمی سینەمایی دەرهێنەر جوبرائیل ئەبوبەكرە و بەسپۆنسەری عەباس فازڵ عەبدولرەحمان خاوەنی زانكۆی نۆلج بەرهەمهێنراوە و لەماوەی تەنها 3مانگدا بەشداری 25 فێستیڤاڵی سینەمایی جیهانی، كردوە و چەند خەڵاتێكیشی پێبەخشراوە.
سیناریۆی فیلمەكە پشتیوان عەبدوڵا نوسیویەتیو كاری گرافیكو دەنگ لەلایەن سەباح شادیو كاری موزیكی فیلمەكەش رامتین لهۆنی جێبەجێی كردوە، ماوەی فیلمەكە 100 چركەیە و بەرهەمی ساڵی 2017-یە.