هونه‌رمه‌ند (نه‌بی كاوانی) دواى گۆرانی نه‌فره‌ت، كه ده‌نگدانه‌وه‌یه‌كی به‌رچاوی هه‌بوو له نێو جه‌ماوه‌ره‌كه‌ى، ئه‌مجاره‌یان به‌رهه‌مێكی نوێ ئاماده و وێنه‌گرتووه له‌ژێر ناوی (شه‌قڵاوه)، كه له تێكستی (هیوا بالیسانی، سه‌ردار مه‌نتك، نه‌بی كاوانی)ـیه و له ستۆدیۆی تیم پۆ تۆمار كراوه و دابه‌ش كردنی موزیكی ئه‌و به‌رهه‌مه‌ش (ئه‌حمه‌د پیانۆ)ـیه وه‌ك خۆیشى ده‌ڵێت: به‌رهه‌مه تازه‌كه‌م بۆ ئه‌و خۆشه‌ویستیه بێ سنووره ده‌گه‌ڕێنمه‌وه كه بۆ شه‌قلاوه‌ى جوان هه‌مه و له‌وێشدا چه‌ندین یادگاری جوانم هه‌یه و هه‌میشه‌ش له‌و ناوچه‌یه‌دا هه‌ست به خۆشه‌ویستی ده‌كه‌م، كه خاوه‌ن خه‌ڵكێكی هونه‌ردۆست و شیرینه، نموونه‌شم بۆ قسه‌كانم ئه‌وه‌یه، كه له‌كاتی تۆماركردنی ئه‌و به‌رهه‌مه (ڕێباز كاوانی) خاوه‌نی ماركێتی سۆرك، وه‌ك پشت و په‌نایه‌ك ئه‌ركی خه‌رجی ته‌واوى به‌رهه‌مه‌كه‌می گرته ئه‌ستۆ، كه ئه‌مه‌یش جێگه‌ى خۆشحاڵییه بۆ من له‌و ناوچه‌یه‌دا ئه‌و پشتیوانیه‌م ڵاده‌كرێت، هاوكات بوو هانم ده‌دات پڕۆژه‌ی جوانتر و سه‌ركه‌وتووتر پێشكه‌ش بكه‌م.
(نه‌بی) له كۆتایی قسه‌كانیدا ئاماژه‌ی بۆ ئه‌وه كرد، كه ئێستا كۆتایی هاتووه به وێنه‌گرتنی ئه‌و به‌رهه‌مه كه به كامێرای لوقمان مه‌زن و هه‌ڵمه‌ت قادر دیمه‌نه‌كانی وێنه گیراون و كارى مۆنتاژیش (بێ‌دار میرزا) جێبه‌جێی كردووه و لە دەرھێنانی (محەمەد گەردی)ـیە و پێویسته ئه‌وه‌ش بڵێم كه سوپاسێكی بێ پایه‌نی گرووپی لاوانی شه‌قڵاوه ده‌كه‌م، كه بوونه‌ته هاوكار و پاڵپشت و هانده‌رى به‌رهه‌مه‌كانی من و هیوام زۆره كه توانیبێتم مشتێك بخه‌مه سه‌ر خه‌روارێك و خزمه‌تێكی بچووك به موزیك و گۆرانی كوردی بكه‌م.