ئەلیكساندرا:هونەرمەند ناتوانێت ژیانی ئاسایی خۆی بژیت.
ئێستا ئەلیكساندرا یەكێكە لە ئەكتەرە هەرە دیارەكانی هۆڵیۆد لە رووی جەماوەرییەوە، سەبارەت بە خۆشەویستی جەماوەر بۆ ئەكتەر دەڵێ: كاری هونەری بە گشتی بەندە بە جەماوەرەوە و هەر ئەویشە كە دەبێتە سەنگی مەحەك بۆ سەركەوتنی هونەرمەند و هەر لە رێگای جەماوەرەوەیە كە هونەرمەند سەنگ و قورسایی خۆی دەزانێت، چونكە ئەگەر گۆرانیبێژێك چەند ئەلبووم بڵاو بكاتەوە و ساڵانە دەیان كۆنسێرت لە سەرتاسەری جیهان ئەنجام بدات، كاتێك كە سیدییەكانی نەفرۆشرێن یاخود فرۆشتنی بلیتی ئەو فیلمانەی بەشداریی تێدا كردووە كەم بێت و لە ریزی پێشەوەی فیلمە پر جەماوەرییەكان نەبن، ئەوا بە رای من پێویستە زوو واز لە كاری هونەری بهێنێت.
سەبارەت بە ژیانی تایبەتی هونەرمەندانیش دەڵێ: هونەرمەندان بەشێوەیەكی گشتی پێویستە خۆیان لە ژیانی نوێیان رابهێنن كە زۆر جیاوازە لەو ژیانی پێشوویان، بۆ نموونە ناتوانن بە شێوەی جاران وەك هەر مرۆڤێكی دیكەی ئاسایی تەنانەت هاتوچۆ بكەن یاخود لە چێشتخانەیەك دانیشن بۆ نان خواردن، چونكە گشت چاوەكان دەكەونە سەر ئەو هونەرمەندە بە شێوازی جیاجیا، رەنگە هەندێك كەس ئارەزووی ئەوە بكەن وێنەیەك یادگاریی لەگەڵ بگرن، لە هەمان كاتدا كەسانێك دیكە بە وردی چاودێری رەفتار و هەڵسوكەوتی هونەرمەند دەكات و وێنەی دەگرێت و بۆ رۆژی دواتر وێنەكان بڵاودەكرێنەوە و دەبن بە مانشێتی لاپەڕەی یەكەمی گۆڤار و رۆژنامە و تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بەتایبەتی ئەگەر هونەرمەند رەفتارێكی نەرێنی بنوێنێت، بەمەش ناتوانێت وەك كەسێكی ئاسایی بژیت، بۆیە پێویستە هونەرمەندان خۆیان لەسەر ژیانی نوێ رابهێنن و هەوڵ بدەن هیچ كاتێك كاردانەوەی نەرێنییان نەبێت.