لیۆناردۆ:زەوی پێویستی بە رزگاركردن هەیە.

لیۆناردۆ:زەوی پێویستی بە رزگاركردن هەیە.
ئەستێرەی ناسراوی هۆڵیۆد لیۆناردۆ دیكاپریۆ كە ماوەیەك وەك باڵیۆزی نەتەوەیەكگرتووەكان بۆ كاری ژینگە كاردەكات و بۆ ئەم مەبەستە سەردانی چەندین وڵاتی كردووە، رایگەیاند هۆكاری سەرەكی بەرزبوونی پلەی گەرما لەم ساڵانەی رابردوودا خودی مرۆڤ خۆیەتی بە هۆی خراپ بەكارهێنانی تەكنۆلۆژیاوە.
لیۆناردۆ لە كۆنگرەیەكی تایبەت لە ژینگە كە لە پاریس ئەنجامدرا بە بەشداری چەندین كەسایەتی سیاسی و ژینگە پارێزی جیهانی، رایگەیاند: مەترسییەكی گەورە لەسەر هەسارەكەمان هەیە، كات لە بەرژەوەندی ئێمە نییە و زەوی پێویستییەكی زۆری بە ئێمە هەیە بۆ رزگاركردنی و كەمكردنەوەی كاریگەرییە نێگەتیڤەكانی پیسبوونی ژینگە و پشتگوێخستنی ئەم بابەتە بەتایبەتی لەلایەن بەرپرس و سەركردەكانی وڵاتان.
لیۆناردۆ كە پار ساڵ فیلمێكی دیكیۆمنتاری ئامادە كردبوو دەربارەی ئەو ناوچانەی جیهان زۆرترین زیانیان بەركەوتووە لە ئەنجامی پیس بوونی ژینگە، رەخنەیەكی زۆری لەو سیاسەتمەدار و كەسایەتییانە گرت كە رۆڵێكی نەرێنییان لە مەسەلەی پاراستنی ژینگە و رێگا لەو كەس و رێكخراوانە دەگرن كە لە بواری پیس بوونی ژینگەدا كاردەكەن و پێگە و ناوی خۆیان بەكار دەهێنن بۆ ئەنجامدانی هەر چاكسازییەك لە بواری پاراستنی ژینگە دەدرێت، دەربارەی فیلمەكەشی گوتی: لە رێگای ئەم فیلمەوە چاوم بە چەندین كەسایەتی سیاسی و ئایینی و چالاكوانانی ژینگە كەوت، هەروەها سەردانی چەندین وڵاتم كرد كە تا ئەو كاتە نەمبینیبوون و هەر لە میانەی ئەم گەشتانەدا بۆم دەركەوت كە پێویستە كات بە فیڕۆ نەدەین و رزگاركردنی زەوی بكەینە كارە هەرە سەرەكی و لە پێشینەكانمان بۆ دابینكردنی دواڕۆژێكی سەلامەت بۆ نەوەكانمان.
Top