ریفراندۆم لە روانگەی هونەرمەندانەوە
گێژەڤانك
عادل حەسەن
ژیان گێژەڤانكەكە ومروڤ كەتییە دناڤا ڤێ كێژەڤانكێدا، بێی كو بزانیت چەوا هاتیە دناڤدا، هاتنا مروڤی بێی وەرگرتنا ەزرا مروڤییە .
ئەم ژدایكبویینە، ئەرێ مەدڤییا لڤی دەمی و جەی ژدایك بین یان نە ؟؟!!.
دایك و باب و برا و خویشك و خال ومام مهەەنە، بێی كو ەزر دەندێدا هاتبیتەكرن، كا مە خواستییە ئەڤ بەرێزەنە بو بڤی ئاوایی بگەهەنە مە و مروڤێن مەبن ؟؟!!
ئەڤ شوناسا بو مەهاتییە چەسپاندن بوی ئاوایێ هەی، بگور هەلبژارتنا مە بوییە ؟؟!! دەمێ ئەم گیانێ خو ژدەست ددەین، ەزر دبووچونا مەدا هاتییە كرن ؟!!
واتە بكوردی و كورتی، هەبونا مە و شوناسا مە و مرنا مە، بمە نەبوییە، ئەم مینا كویەلەكێ بویننە و كەتینە دناڤا گێژەڤانكەكا زلهێزدا، گەر رەوریشالێن كویر مە نەبن و باش دناڤا عەردیدا نەهاتبینە قایمكرن ویێ روژانە ئەڤ گێژەڤانكە بێی دلوڤانی وێ مەگێژ بكەت و سەریێ مە لجەێن رەق دەت .
ئەڤەژی پێتڤی بكەسێن سەربەخو هەیە، خەبات و ماندیبون و ەزر و رێكێن سەردەمانە بەێنە بكارئینان تاكو بشێین وەك مروڤ دهەبونا خودا، خو هەمبێز بكەین .
هەمبێزكرنا خوبخو، ئەركەكە و ئەنجامدانا ڤی ئەركی پێتڤی بوەرگرتنا چەندین ئالاڤاییە، ژوان ئالاڤا : ( حەزركرن بو هەڤدژییا، دیڤچونێ براستگویێ، دویركەتن ژ ەزرێن یەقین، نیاسینا جورێن ماسكێن مروڤان، بەردەوام دیتنا خەونێن هشیار و نەهشیار، سروشتیێ خو وەك خو بكەینە دئەزمونادا .
عەبدولعەزیز سلێمان:
بۆ بەرزڕاگرتنی خوێنی
شەهیدان دەنگ بە (بەڵێ) بدەن
مامۆستا عەبدولعەزیز سلێمان یەكێكە لەو كەسانەی كە هەموو تەمەنی خۆی بە خزمەتكردنی هونەری كوردی بەسەر بردووەو ساڵانێكیش پێشمەرگە بووە، لە بارەی ریفراندۆمیشەوە دەڵێ: بەدیهێنانی سەربەخۆیی ئاواتی لەمێژینەی گەلی كوردستانە، لەو پێناوەدا بە سەدان هەزار شەهیدمان بەخشیوە و ئێستا و لە ئایندەشدا ئامادەی قوربانیدانی بەردەوامین، بۆیە ئەركی سەرشانی هەموو كوردێكی دڵسۆزە و ئەركێكی پیرۆزیشە كە بەشداری بكات لە ریفراندۆم و بە (بەڵێ) دەنگ بدات، بۆ ئەوەی خوێنی شەهیدانمان بە فیڕۆ نەڕوات و رۆحیان شاد بێت و تاكو بۆ هەموو دنیای بسەلمێنین كە ئێمە كوردین و سەربەخۆیی وەردەگرین، بە رای من ئەوەی لەگەڵ ریفراندۆم نەبێت، كورد و كوردستانی نییە“.
دەبێ بزانن كە ئەم ریفراندۆمە داهاتووی میللەتی كورد دیاری دەكات، ناحەزانی كوردیش با بزانن، ئێمە هەموو هەوڵێك دەدەین ریفراندۆم ئەنجام بدرێت بۆ سەربەخۆیی كوردستان، منیش بەو بۆنەیە دوو گۆرانیی نوێم ئامادە كردووە بۆ هونەرمەندان رێكێش سەیران و خەبات، هیوادارم بە دڵی هەموو لایەك بێت.
سەید ئەحمەد رواندزی:
هەر تاكێكی كورد ئەگەر زەڕەیەك ویژدانی هەبێت دەبێ ملیۆن جار بڵێ (بەڵێ)
هەموومان باش دەزانین پرسی ریفراندۆم پرسێكی نیشتمانی و نەتەوەییە، چەندین ساڵە كورد خەبات دەكات بە خوێنی ئاڵی شەهیدانمان چەندین شۆڕشمان دژی داگیركەرانی كوردستان بەرپاكردووە، هەموو رژێمە فاشیزمە یەك لە دوا یەكەكانی عێراق تاوانی گەورەیان دەرهەق بە میللەتی كورد ئەنجامداوە، هەر لە ئەنفال و وێرانكردنی گوند وشارەكان و جینۆسایدەوە بگرە تا دەگاتە كیمیاباران، كاتێك سەیری ئەم تاوانانە بكەم، ئێوە و خواتان بێوێژدانی نییە، بڵێم نەخێر؟ بە دڵنیاییەوە هەر تاكێكی كورد ئەگەر زەڕەیەك ویژدانی هەبێت، دەبێ دوای ئەم هەموو تاوانانە ملیۆن جار بڵێ (بەڵێ) بۆ سەربەخۆیی كوردستان، بۆ سڕینەوەی فرمێسكی دایكە شەهید و ئەنفالكراوەكان، بۆ خوێنی شەهیدانی كیمیابارانی هەڵەبجە و شێخ وەسان و بادینان و بالیسان و گوند و دیهاتەكانی كوردستان، بۆیە دیسان دەڵێم (بەڵێ).
هونەرمەند سامان شەوكەت:
دەنگی من (بەڵێ)یە بۆ
سەربەخۆیی كوردستان
ئێمە لەسەردەمێكدا دەژین هەست بە بوونی خۆمان دەكەین و هەر یەكێك لە ئێمە خودان دەنگ و سەدای ئازاد و سەروەریی خۆیەتی، كەوا بوو ئازادی و سەروەریی مرۆڤ لە پێشەنگی داخوازییە سەرەتاییەكانەوەیە. بەڵام زۆر گرنگە لێزان و وشیار بین لە بەكارهێنانی چەمكی ئازادی. من وەك تاكێكی كورد وەك كوڕی بنەماڵەیەكی شۆڕشگێر لە بزاڤی رزگاریخوازی كوردستان دوور لە ئەجندای حزبی و دووبەرەكی دەنگی خۆم دەخەمە پاڵ دەنگی ئەو بەڕێزانەی لەگەل سەربەخۆیی كوردستانن !
هەرچەندە من لە كوردستان ناژیم لە ئێستادا ئەڵمانیا وڵاتی منە! بەو پێوەرەی نزیكەی ٢٠ ساڵە هەڵگری پاسپۆرت و ناسنامەی ئەڵمانیم و هەموو ژیانم و داهاتووم لە ئەڵمانیا پارێزراوە، لە سۆنگەی وەفا و كەلتووری كوردییەوە ناكرێت من لە ئاست وڵاتێك بێوەفا بم كە باوەشی گەرمی بۆ من كردووەتەوە! بەڵام لە رەچەڵەكدا من كوردم و كوردستانیم و خوێن و ئارەقەم رشتووە لەپێناو كوردستان، بۆیە برسی بوون و نەبوونی و نەدارای لە چوارچێوەی وڵاتێكدا كە سەربەخۆ بێت زۆر باشترە لە زەنگینی كە ژێردەستەو هاووڵاتی پلە دوو بیت!
هەڤاڵینە گەر دەتانەوێت خودان بڕیار و دەنگ و سەدا و ئاڵا و نیشتمانی خۆتان بن لە رۆژی ٢٥/9 دەنگ بدەن بە بەڵێ بۆ ئازادیی وڵاتەكەت لە دەستی بێگانە بۆ شادبوونی رۆحی هەزاران شەهیدی بزووتنەوەیی رزگاریخوازیی كوردستان. بەڵێ بۆ گشتپرسی، بەڵێ بۆ سەربەخۆیی، بەڵێ بۆ كوردستانێكی ئازاد.