عالیا بە نیاز بوو ژیانی خۆی بخاتە مەترسییەوە.
خانمە دەرهێنەر میجنا جولزار بە نیاز بوو نوێترین فیلمی خۆی لە كشمیر وێنەی بگرێت، چونكە بەشێكی زۆری سیناریۆی ئەم فیلمە پەیوەندیی بەو ناوچەیەوە هەیە، بەڵام پێیان راگەیاندووە كە ناتوانی ئەم كارە بكات بە هۆی ئاڵۆزی بارودۆخی ئەمنی لەو ناوچەیە ئەمەش وایكردووە ئەكتەرەكان پاشگەز ببنەوە لە گەشت كردن بۆ ئەو ناوچەیە،سەرەڕای ئەوەش عەلیا بهاتی خانمە ئەكتەری هیندی رەزامەندی دەربڕیوە بچێتە ئەم ناوچەیە هەرچەندە ئەمە ژیانی دەخاتە مەترسییەوە.
چەند سەرچاوەیەك رایانگەیاند كە لەسەر داوای دەرهێنەر عەلیا ناچارە ئەو دیمەنانەی پەیوەندییان بە كشمیرەوە هەیە لە ستۆدیۆیەكی تایبەت لە مۆمبای وێنە بگرێت و زۆریش دڵگران بووە بەو بڕیارە، بەڵام ناچار بووە ئەم كارە بكات.
فیلمە نوێیەكەی میجنا گولزار بە ناوی (رازی)یە و لە پاڵەوانیەتی عەلیا بهات و فیكی كوشالە.