(فڕینى به‌رد) ئامادەی نمایشكردنە
ناوه‌ڕۆكى فیلمه‌كه بریتیە لە مامۆستایەكی كچی شار، كە له لادێیه‌ك وانه ده‌ڵێته‌وه، له‌و لادێیه له په‌یوه‌ندی خوشه‌ویستی دایه له‌گه‌ڵ كوڕێكی لادێكه، كوڕی ئاغاش دێتە نێوانیانەوە و دەبێ كچەكە یەكێكیان هەڵبژێرێ.
فیلمه‌كه له پاڵه‌وانیه‌تى (محه‌مه‌د شێروانى و كاردینا هێمن و سیروان گلی)یه، له‌گه‌ڵ به‌شدارى هه‌ریه‌ك له ئه‌كته‌ران (شاخه‌وان مسته‌فا و ئه‌حمه‌د مه‌حمود و مازى چین عه‌زیز)، جگه له‌مه چه‌ندین كۆمبارس تێیدا به‌شدارن كه ژماره‌یان نزیكه‌ى (50) كه‌سه.
لەباره‌ى په‌یامى فیلمه‌كه‌وە، ده‌رهێنه‌رى فیلمه‌كه ده‌ڵێ "سه‌رتا له فیلمه‌كه‌دا ئاماژه به توندوتیژییه‌كانى داعش كراوه، ئه‌مه‌ش له به‌رامبه‌ر ئه‌وه‌یه كه له كۆمه‌ڵگاى ئێمه‌دا، چینێك هه‌یه جۆرى بیركردنه‌وه‌یان توندڕه‌وه وه‌ك داعش، هاوكات ده‌مه‌وێ له سه‌ره‌تا به بینه‌رى (كورد) بڵێم كاتێك دوو كه‌س یه‌كتریان خۆشده‌وێ، به (به‌رد) ئه‌و خۆشه‌ویستیه‌یان تێك مه‌ده‌ن، دواتر ده‌مه‌وێ به بینه‌رى (بیانى) بڵێم: من دژى خاكى خۆم نیم، به‌ڵام له مه‌مله‌كه‌تى من، به (به‌رد) جوانى و عه‌شق تێكده‌ده‌ن".