كیم بە دزی تۆمەتبار دەكرێت.

كیم بە دزی تۆمەتبار دەكرێت.
كیم كارداشیانی ئەستێرەی تەلەفزیۆنی واقع و خوشكەكانی ناوبانگێكی زۆریان پەیدا كردووە، بەهۆی كارەكانیان لە هەمان كاتدا بەردەوام پروپاگەندەی جۆراوجۆر دەربارەیان بڵاودەكرێتەوە و لێرە و لەوێ وێنە ئابڕووبەرەكانیان لە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان بڵاو دەكرێتەوە و بابەتی زۆریان لەسەر دەنووسرێ، لە هەمان كاتدا بە زۆر تاوانیش تۆمەتبار دەكرێن.
دوایین تۆمەت كە ئاراستەی كیم كراوە دزییە، دوای ئەوەی كەسێك بە ناوی هوشمەند هارونی لە دادگا سكاڵایەكی دژی كۆمپانیای («كیمیسابرینسس) كە خاوەنەكەی كیم كارداشیانە بەرز كردۆتەوە و بە دزینی داهێنانێكی خۆی تۆمەتباری دەكات و داوای قەرەبووی ماددی دەكات. هۆشمەند لە سكاڵاكەیدا دەڵێ: كۆمپانیاكەی كیم ریكلامی بۆ میمۆری (لۆمی)ی تایبەت بە مۆبایلە زیرەكەكان كردووە كە گلۆپێكی بچووكی هەیە بۆ یارمەتیدانی بەكارهێنەرانی لە كاتی كێشانی وێنەی سێڵفی، بەڵام پێشتر هۆشمەند داهێنانەكەی بە ناوی خۆی تۆمار كردووە و لە ساڵی 2013 ئیمتیازەكەی بەخشیوە بە كۆمپانیای سناپلایت.
بۆ قەرەبووكردنەوەی لەو زیانەی كە لە ئەنجامدا بە كۆمپانیای سنپلایت كەوتووە، هۆشمەند داوای بڕی (100) ملیۆن دۆلاری ئەمریكی دەكات لە كۆمپانیای كیم وەك قەرەبوو، بەڵام تا ئێستا دادگا بڕیاری كۆتایی لەو بوارەوە نەداوە.
Top