نوێترین فیلمی ئەنجلینا بێزاری دەكات.
ئەنجلینا كە لە هەمان كاتدا دەرهێنەری فیلمەكەیە لەم بارەوە دەڵێ: پێویستمان بە منداڵێك بوو بۆ ئەوەی رۆڵی سەرەكیی پێ بدەین لە فیلمەكە، بۆ هەڵبژاردنی ئەم منداڵە بەر لە وێنەگرتن كۆمەڵێك پارەمان لە پێش منداڵەكە دادەنا و پێمان دەگوت ئەگەر ئەم پارانە هی تۆ بن چۆن خەرجیان دەكەی، دواتر كە دەست بە نواندن كرا رێگامان پێیدەدا پارەكە ببات منیش وا خۆم نیشان دەدا كە منداڵەكەم گرتووە، بۆیە منداڵەكە ناچار دەبوو درۆ بكات بە هۆی دزینی پارەكە، بەداخەوە زۆر كەس ئەم پرۆڤەیەیان وا لێكدایەوە وەك ئەوەی بڵێی سیناریۆیەكی راست بێت.
ئەنجلینا كە باڵیۆزی نەتەوەیەكگرتووەكانە بۆ كاروباری پەنابەران زیاتر وتی: لە كۆتاییدا كچێكمان هەڵبژارد بە ناوی سری موخ كە كچێكی هەژارە و لە راستیدا پێویستی بە پارە بوو بۆ خەرجی ناشتنی باپیری.