فیلمی (سپی سپى) گوزارشتە بۆ سەربەخۆیی
(سامی كاكه)ـى ده‌رهێنه‌ر ڕايگه‌یاند: ناوه‌ڕۆكى ئه‌م كورته فیلمه، باس له ئاڵاى كوردستان ده‌كات، كه له ڕێگه‌ى كه‌سایه‌تیه‌كی به‌رچاو لادێیه‌ك بانگه‌شه بۆ سه‌ربه‌خۆیی و به‌دیهاتنی خه‌ونی له‌مێژینه‌ى نه‌ته‌وه‌یه‌ك ده‌كات، كاره‌كته‌رى سه‌ره‌كی ئه‌و به‌رهه‌مه‌ش هونه‌رمه‌ندی گه‌وره (ناسڕ حه‌سه‌ن)ـه، كه ڕۆڵی پیاوێكی به ته‌مه‌ن و پێشمه‌رگه‌یه‌كی دێرین ده‌بینێت به ناوی (مامه پیره)، له ڕۆژی ئاڵای كوردستان داوه له خه‌ڵكی ئاواییه‌كه‌ى ده‌كات، له‌م یاده‌دا ئاهه‌نگ و شادی بگێڕن و هه‌مووان بانكگهێشت ده‌كات بۆ یه‌كڕیزی ده‌ست بخه‌نه نێو ده‌ستی یه‌كتر و گه‌یشتن به خه‌ونه‌كانمان.
گوتیشى: هه‌ریه‌كه له ئه‌كته‌ران (مازیچین عه‌زیز و هه‌ڤاڵ قه‌ره‌چۆغی و غازی شینه) به‌شدارن له‌و فیلمه‌دا، له‌گه‌ڵ ده‌سته‌یه‌ك له منداڵان و كۆمبارس ڕۆڵیان له‌و به‌رهه‌مه‌دا بینیووه و ستافى فیلمه‌كه‌یش پێكهاتوون له (عه‌دنان عوسمان) به‌ڕێوه‌به‌رى وێنه‌گرتنی به‌رهه‌م DOP، (ئیبراهیم ڕه‌مه‌زان) یاریده‌ده‌رى ده‌رهێنه‌ر و مۆنتێر، له وێنه‌گرتنی (یوسف ئه‌كره‌م)ـه و به سپۆنسه‌ری (كۆمپانیای ئه‌لبێت) ئه‌و كورته فیلمه هاته به‌رهه‌م و دیمه‌نه‌كانیشى له گوندی عه‌لیاوه سه‌ر به پارێزگای هه‌ولێر و قه‌لێى هه‌ولێر وێنه‌ى گیراوه و سوپاس بۆ (مام فازڵ) موختارى گوندی عه‌لیاوه و دانیشتووانی ئه‌و ناوچه‌یه، كه هاوكارییه‌كی زۆریان كردین له كاتی وێنه‌گرتنی ئه‌م فیلمه‌دا.
ده‌شڵێت: نزیكه‌ى هه‌فته‌یه‌ك سه‌رقاڵی وێنه‌گرتنی به‌رهه‌مه‌كه بووین، له داهاتوویه‌كى نزیكدا ئه‌و فیلمه له سه‌رجه‌م كه‌ناڵه‌كانی ڕاگه‌یاندن نمایش ده‌كرێت، مه‌به‌ستیش له ناونانی ئه‌و فیلمه به سپی، ئه‌وه‌یه كه مێژووی كوردستان پڕ بوو له نه‌هامه‌تی و ڕژانی ڕووبارێك خوێن بۆ گه‌یشتن به ئازادی و خه‌ونی سه‌ربه‌خۆیی، بۆیه ئه‌و ناوه‌مان به ڕاوێژ له‌گه‌ڵ هاوكارانم هه‌ڵبژارد.
جێگه‌ى باسه، هونه‌رمه‌ند سامی كاكه خاوه‌نی7 فیلمی دیكۆمێنتاریی و دوو كورته فیلمه، ئه‌و به‌رهه‌مه‌ش ده‌بێته سێیه‌م كورته فیلمی هونه‌رمه‌ند، بڕیاریشه دواى كۆتایی هێنان به كاره‌كانی به‌رهه‌مه‌كه‌ى به‌شداربێت له چه‌ند فیستیڤاڵێكی ناوه‌وه و ده‌ره‌وه‌ى كوردستان ناوبراو تا ئێستا چه‌ندین خه‌ڵاتی له فیستیڤاڵه نێوخۆیی و جیهانيیه‌كان به‌ده‌ستهێناوه، دیارترین به‌رهه‌مه‌كانیش كه خه‌ڵاتیان پێبه‌خشراوه كورته فیلمی (ئه‌ودیوی تاوان) و (خۆشم ده‌وێت هه‌ولێر) بووه.