جوانی دەرگاكانی بۆ كردۆتەوە.
ئەوەی مایەی سەرنجی رۆژنامەنووسانی بۆ لای خۆی راكێشا ئەوە بوو كاتێك پۆلیسەكان سەیری ناو ئۆتۆمبیلەكەیان كرد و زانییان ئەوەی لە دواوەی ئۆتۆمبیلەكە دانیشتووە، بێ ئەوەی پرسیاری ناو و ناسنامەی لێ بكەن رێگایان پێیدا بڕوات، ئەم كارە پۆلیسی خستە بارێكی ناخۆشەوە بەرامبەر بە رای گشتی و رەخنەیەكی زۆریشیان لە دەزگای پۆلیس گرت بەتایبەتی دوای ئەوەی چەندین ماڵپەڕ وێنەكانیان بڵاو كردەوە و رایانگەیاند كە جوانی سیرینا بۆتە هۆی ئەوەی پۆلیس جیاوازی بكەن لە نێوان ئەكتەر و كەسانی بكەن بێ ئەوەی گوێ بدەنە ئاسایشی وڵات. تا ئێستا سیرینا هیچ روونكردنەوەیەكی بەرامبەر بەم رووداوە بڵاو نەكردۆتەوە، بەڵام بەشێك لەو تۆڕە كۆمەڵایەتی و ماڵپەڕانە رەخنەیان لە سیرینا و پۆلیس گرت و باسیان لەو كردووە پێویستە سیرینا خۆی بەم كارەی رازی نەبووایە و خۆی بە پۆلیس ناساندبا وەك هەر هاووڵاتییەكی توركیا، چونكە توركیا ئێستا بە بارودۆخێكی سەختدا دەڕوات و پێویستی بە هەماهەنگی و هاوكاریی هەموو هاووڵاتیانی توركیا هەیە.