چارلز تیرۆن باس لە كوشتنی باوكی دەكات
دوای چەند ساڵێك بە سەر رووداوەكە چارلز تیرۆنی تەمەنی 41 ساڵ رایگەیاند كە بۆ چەندین ساڵ رووداوەكەی وەك نهێنی لای خۆی هێشتۆتەوە، بەڵكو وا خۆی نیشان داوە كە هیچ رووداوێك رووی نەداوە، لە دیمانەیەكدا لەگەڵ ماڵپەڕی (Justjared) دەربارەی رووداوەكە وتی: تا ئێستا لەگەڵ كە باسم نەكردووە و هەر كەسێك پرسیاری لێ كردبم، پێم وتووە كە باوكم بە رووداوی هاتوچۆ گیانی لە دەستداوە، كێ باسی ئەم رووداوەی كردووە؟
تیرۆن زیاتر لە بارەی رووداوەكە وتی: حەزم نەكرد كە هەست بەوە بكەم من قوربانیم، چونكە بۆ ماوەی چەندین ساڵ من قوربانی بووم، تەنانەت ناچار بووم چارەسەری دەروونی وەربگرم لە تەمەنی بیست ساڵیدا، دایكم كەسێكی زۆر خۆشەویستە لای من و سەرچاوەی ئیلهامێكی گەورەیە لە ژیانمدا، فەلسەفەی دایكم هەمیشە ئەوە بوو كە ئەوەی روویدا رووداوێكی ترسناك بوو، ئێستا پێویستە یەك لەو دوو شتە هەڵبژێری، ئایا رێگا دەدەی ئەم رووداوە كاریگەریی لەسەر ژیانت هەبێت؟ یاخود مەلە دەكەی و دەخنكێی؟
بەپێی ماڵپەڕی ناوبراو شەوێكیان باوكی تیرۆن بە چەك هێرشە كردە سەر تیرۆن و دایكی و خەریك بوو بیانكوژێ، دایكیشی چەكەكەی لێسەندووە و برینداری كردووە و لە ئەنجامی ئەو برینانە گیانی لە دەست داوە.