بەهار حەسکۆ: خەونەکانمان بە سەربەخۆیی دێتە دی
لە بارەی گرنگی ئەنجامدانی ریفراندۆم لە باشووری کوردستان بەم شێوەیە رای خۆی دەربڕی: کورد لە هەر شوێنێکی ئەم جیهانە بێت خەونی هەرە گەورەی ئەوەیە لە ژیانی خۆیدا دەوڵەتی کوردی ببینێت جا لە هەر پارچەیەکی وڵاتی پارچە پارچە کراومان بێت، بۆیە بە تامەزرۆییە چاوەڕوانی رۆژی ئەنجامدانی ریفراندۆمی باشووری کوردستان دەکەین و هیوادارین ئەم ساڵ ببێتە ساڵی خۆشی و شادی بۆ هەموومان و لە نزیکەوە ئەو رۆژە ببین کە کوردستانیش ببێتە دەوڵەتێکی سەربەخۆو ئێمەش لەو ستەم و زۆردارییەی چەندین ساڵەی داگیرکەران رزگار بین، هیوادارم ئەو کەسانەی مافی بەشداری کردنیان هەیە لە ریفراندۆم بە خۆشی و شادییەوە لەسەر سندوقەکان ئامادە بن و بە (بەڵێ) دەنگ بدەن، وەک وەفایەک بۆ خوێنی سەدان هەزار شەهید کە لەو رێگایە گیانی خۆیان کردۆتە قوربانی.
بەهار هەروەها دەڵێ: کوردانی رۆژئاوا بە گشتی وەک کوردانی هەموو پارچەکانی دیکەی وڵات زوڵم و زۆردارییەکی زۆریان بینیوە بۆیە بە حەسرەتەوە چاوەڕێی ئەوە دەکەن کە کوردستان ئازاد بێت و ئێمەش وەکو هەموو میللەتان بە مافە رەواکانی خۆمان شاد بین، بژی کور بژی کوردستان.