نیكۆڵ كیدمان بێزارە بووە ..

نیكۆڵ كیدمان  بێزارە بووە ..
خانمە ئەكتەری ناسراوی ئوسترالی نیكۆڵ كیدمان رایگەیاند كە لە كاتی وێنەگرتنی دیمەنەكانی زنجیرە درامای (Big Little Lies)، كە رۆڵی (سیلسین) دەبینێت، دوچاری چەندین برینی راستەقینە لە لەشی بووە.
ئەم زنجیرەیە لە سەرەتای ئەم ساڵ لە كەناڵی (HBO) نمایش كراوە و باس لە چەندین كێشەی كۆمەڵایەتی دەكات و تێیدا كیدمان رۆڵی سیلیسن دەبینێت كە دووچاری توندوتیژی سێكسی و خێزانی دەبێتەوە، كیدمان لە دیمانەیەكی لەگەڵ ماڵپەڕی (Hollywood Reporter) باسی لەوە كرد كە لە دوای وێنەگرتنی دیمەنەكانی زنجیرەكە هەستی بە تووڕەبوونێكی زۆر كردووە، بەتایبەتی لەو دیمەنەی كە دوچاری توندوتیژی سێكسی دەبێتەوە و ئەم دیمەنەی بە (ترسناك) وەسف كرد، ئەمەش وای لێكرد كە تا ماوەیەكی زۆریش لە دوای وێنەگرتنی ئەم دیمەنە هەستی بە تووڕەیی دەكرد، هەر لەم بارەوە كیدمان وتی: كاتێك گەڕامەوە ماڵەوە، زۆر تووڕە بووم، بە جۆرێك بەردێكم لە دەرگایەكی شووشەی ماڵەوە دا، چونكە زۆر تووڕە و نیگەران بووم لە وێنەگرتنی ئەم دیمەنە، بەڵام هەوڵمدا دیمەنەكە زۆر سروشتی بێت، بۆیە برینەكان راستەقینە بوون و پێشتریش خۆمان بۆ دیمەنەكان ئامادە نەكردبوو، تەنانەت دیمەنە سێكسییەكانی دوای توندوتیژی و لێدانیش، هەر دوای وێنەگرتنیش لەشم تووشی چەندین برین بوو، بەوەش زۆر دڵتەنگ بووم و بۆ كەمكردنەوەی ئازارەكانی لەشم بڕێكی زۆر دەرمانم خوارد.
لە بارەی كاردانەوەی هاوسەرەكەشی كیدمان وتی: دوای گەڕانەوەم بۆ ماڵەوە، كیت ئوربانی هاوسەرم زۆر دڵتەنگ بوو بە بینینی ئەو برینانە و هەستی بە تووڕەبوونێكی زۆر كرد، بەڵام دەیگوت من هاوسەری ئەكتەرێكم و دەبێ ئەو كارانە ئاسایی بێت بۆ ئێمە.
Top