روك دەیەوێ ببێتە سەرۆكی ئەمریكا .
جۆنسۆن یەكێكە لەو ئەكتەرانەی كە خاوەن جەماوەرێكی زۆرە، چونكە بەر لەوەی روو لە بواری سینەما و نواندن بكات یەكێك بوو لە زۆرانبازێ ناسراوەكانی جیهان و جەماوەرێكی زۆری پەیدا كرد هەر ئەمەش وایكرد كە لە وەرزشەوە روو لە نواندن بكات، و دواتریش فیلمەكانی سەركەوتنی زۆریان بە دەستهێنا.
پێشتر جۆنسۆن ئارەزووی خۆپاڵاوتنی نەشاردبۆوە و ئاماژەی بەوە كردبوو كە دژایەتی و پشتگیری هیچ سیاسەتمەندارێك ناكات و لەم بارەوە وتی: پێموایە دەتوانم دەتوانم بەشداری لە هەڵبژاردنی سەرۆكایەتی ئەمریكایەتیدا بكەم و بەر لە دوو ساڵ ئەم هەستەم لە لا درووستبوو ئەمەش وایكرد كە بە جددی بیر لەو بابەتە بكەمەوە و شانسی خۆم لە بواری سینەماش تاقی بكەمەوە.