كاترینا پیرۆزبایی لە دالای لاما دەكات.
هەرچەندە هەرێمی تبت تا ئێستا وڵاتێكی سەربەخۆ نییە و لە چوارچێوەی سنووری سیاسی وڵاتی چیندایە و خەڵكی تبت لە خەبات بەردەوامن بۆ بەدەستهێنانی سەربەخۆیی هەرێمەكەیان، بەڵام خانمە ئەكتەری ناسراوی بۆڵیۆد كاترینا كایف لە 82یەمین ساڵیادی لە دایكبوونی دالای لایمای چواردەهەم سەركردەی ئایینی بوزییەكانی تبت بەم بۆنەیە پیرۆزبایی لێكرد.
پاڵەوانی (جاگا جاسۆس) لە ئەكاوەنتی تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی ئەنستگرام پیرۆزباییەكی ئاراستەی دالای لاما كرد لەگەڵ وێنەیەكی تایبەتی خۆیان كاتێك لە گەشتێكدا بە یەكەوە بوون لە فڕۆكەدا و كاترینا داوای دەكات دالای لاما نزای سەركەوتنی بۆ بكات.
شایەنی باسە بەم دواییە كاترینا ئامادەی یەكەم نمایشی دوایین فیلمی بوو كە بە ناوی (جاگا جاسوس)ە لەگەڵ ئەستێرەی لاوی بۆڵیۆد رانبیر كاپور.