كانجانا رانوت لە كاتی وێنە گرتنی فیلمەكەی بریندار دەبێت .

كانجانا رانوت لە كاتی وێنە گرتنی فیلمەكەی بریندار دەبێت .
.

كانجانا رانوت خانمە ئەستێرەی بۆلیود لە كاتی وێنە گرتنی لە فیلمی داهاتووی بە ناوی (Manikarnika: Rani Of Jhansi ) كە لە بڕگەیەكی ئەو فیلمەدا شەڕە شمشێری تێدا بوو , كانجانا رانوت كاتێك لەگەڵ ئەكتەری بەناوبانگ (نیهار باندیا) دەجەنگا بە سووكی بریندار بوو , لە حەیدەر ئاباد .
كانجانا دەست بە جێ گەیەندرایە نەخۆشخانە و هەموو پشكنینێكی بۆ كرا , وە ماوەیەك لە وێدا مایەوە تا چارەسەری برینەكەی بكرێت و بە زووترین كات نەشتەرگەری جوانی بۆ ئەنجام درا , تاوەكو كاری وێنە گرتنی فیلمەكە تەواو بكرێت .

بە پێی چەند سەرچاوەیەك ئەم رووداوە بە جۆرێك رووی دا كە كانجانا بە هەڵەدا چوو لە ساتەوەختی نمایشەكەو شێوازی جوڵانەوەی هەر بۆیە بە شمشێری (باندیا) بریندار بوو .

- بەرهەمهێنەری فیلمەكە ڕایگەیاند كە كانجانا مەشق و راهێنانێكی زۆری كردووە بە هونەری شەڕە شمشێر , وە خۆشی سووڕ بوو لە سەر ئەوەی كە ئەو كارە ئەنجام بدات .

وا بڕیارە فیلمی Manikarnika: Rani Of Jhansi لە 2018 لە سینەماكاندا نمایش بكرێت .
Top