ئازەر بەشداری لە فیلمێكی بەهمەنی قوبادی دەكات .

ئازەر بەشداری لە فیلمێكی بەهمەنی قوبادی دەكات .
بڕیارە خانمە هونەرمەندی رۆژئاوای كوردستان ئازەری قوبادی وەك ئەكتەر بەشداری لە فیلمی داهاتووی دەرهێنەری ناسراو بەهمەنی قوبادی بكات.
لەم بارەوە ئازەر قوبادی لە لێدوانێكدا بۆ گوڵان رایگەیاند: یەكێك لە ئارەزووە سەرەكییەكانم ئەوە بوو كە رۆژێك لە رۆژان بتوانم لە فیلمێكی بەهمەن قوبادیی برام دا بەشداری بكەم، ئێستا كە بەهمەن سەرقاڵی فیلمێكی نوێیە كە لە ئەمریكا وێنەی دەگیرێت ئەو دەرفەتە بۆ من رەخساوە كە ئەو ئارەزووەم بێتە دی، ئەمەش مایەی خۆشحاڵی و سەرفرازی منە، من لەو فیلمەدا رۆڵم دەبێت رۆڵەكەشم بریتییە لە ئافرەتێكی پۆلیسی ئەمریكیم دەبێت، لێرەوە زۆر سوپاسی كاك بەهمەن دەكەم كە ئەو دەرفەتەی بۆ رەخساندم.
ئازەر ئەوەشی بە گوڵان راگەیاند كە جگە لەو كارە سینەماییەی ئێستا سەرقاڵی تۆماركردنی چەند گۆرانییەكە و لەم بارەوە وتی: ئێستا لە قۆناغی كۆتایی تۆمار كردنی سێ گۆرانیی نوێم كە یەكیان بە زمانی كوردییە و دووانیان بە زمانی فارسییە.
Top