ئەكتەر و ئەستێرەی ئەمەریكی جۆن هێرد كە لە ساڵی (1945) لە واشنتۆن لە دایك بووە , خاوەنی چەندین فیلم و كاری هونەری سینەما و تەلەفزیۆنییە ,پێش نیوەڕۆی رۆژی هەینی لە ئۆتێلێكی شاری پالۆ ئالتۆ لە وولایەتی كالیفۆرنیا كۆچی دوایی كرد , ئەمەش دوای ئەوەی یەكێك لە كارمەندەكانی ئەو ئۆتێلە بینیی كە جۆن هێرد لە ژوورەكەی خۆیدا كۆچی دوایی كردووە , هەر لە دوای ئەم هەواڵەوە ئەوەش بڵاوكرایەوە كە بە ماوەیەك پێش ئەم رووداوە نەشتەرگەرییەكی سووكی لە پشتی ئەنجام دا لە نەخۆشخانەی زانكۆی ستانفۆرد , وە بۆ پشوودانی گەڕاوەتەوە ئۆتێلەكەی , بەڵام تا ئێستا هیچ بڵاوكراوەیەكی ڕوون و ئاشكرا نییە لە سەر هۆكاری كۆچی دوایی ئەم ئەستێرەیە .
وەك ئاشكرایە كاری ئەم ئەكتەرە دەگەڕێتەوە بۆ ساڵانی حەفتاكان , كە تا ئەم دواییەش لە كاری سینەمایی بەردەوام بوو , لە دیارترین ئەو فیلمە سەركەوتوانەی كە تیایدا بەشدار بوو( The Sopranos ) كە یەكێك بوو لە فیلمە خوێناویەكانی هۆلیود باسی خێزانێكی مافیای ئیتاڵی دەكرد .