هۆكاری تێكچوونی ژیانی تابو كێیە ؟

هۆكاری تێكچوونی ژیانی تابو كێیە ؟
زۆر لە ئەكتەرە ناسراوەكان بەتایبەتی رۆژهەڵاتییەكان دووچاری گرفتی زۆر دەبنەوە لە هەڵبژاردنی هاوسەری ژیانیان بە جۆرێك هەندێكیان دوا دەكەون و هەندێكی دیكەشیان رەنگە نەتوانن ئەم پرۆسەیە ئەنجام بدەن، خانمە ئەكتەری ناسراوی بۆڵیۆد تابو یەكێكە لەوانەی كە تا ئێستا نەچۆتە نێو قەفەسی زێڕینەوە و بە زگورتی ماوەتەوە.
لەم بارەوە تۆبا دەڵێ: هەر كەسێك هۆكاری تایبەتی خۆی هەیە بۆ دواخستنی ئەم پرۆسەیە، هۆكاری سەرەكی دواكەوتنی من لە پێكهێنانی ژیانی هاوسەری ئەوە نییە كە من حەز بەو پرۆسەیە نەكەم، بەڵكو هۆكارەكەی ئەجای ئیفجانی ئەكتەری بۆڵیۆدە كە بە یەكەوە بەشداری چەندین كارمان كردووە.
تابو بۆ رۆژنامەی (Mumbai Mirror ) ئەوەشی ئاشكرا كرد كە پەیوەندی خۆشەویستیی لەگەڵ ئەفجای نییە و لەم بارەوە وتی: كاتێك منداڵ بووم ئەفجای و ئامۆزایەكم كە هاوڕێی نزیكی یەكن و منیش هەر لە منداڵییەوە هاوڕێیان بوون، ئەوان سیخورییان بەسەرەوە دەكردم و هەر كوڕێك هەوڵیدابا لە من نزیك بێتەوە رێگایان لێی دەگرت و زۆریان لێیدەدا.
شایەنی باسە هاوڕێیەتی تۆبا و ئەفجای جۆرێكی ناوازە و دەگمەنە بێ ئەوەی بگاتە ئاستی خۆشەویستی و دوای 32 ساڵ بڕیارە جارێكی دیكە لە فیلمێكدا بەشداری دەكەن شان بە شانی ئەكتەران ئەرشەد وارسی و كۆنال خیمۆ و تۆشار كاپور و شریت تالباد و نیل نیتین مۆكیش.
Top