نەوال زوغبی كەوتووەتە كێشەیەكی هونەرییەوە لە یەكێك لە گۆرانییەكانی ئەلبۆمە نوێیەكەی.
- ئەم جارە هاوشێوەی جەند هونەرمەندێكی تر هەمان شت بەسەر نەوال زوغبی دێت , ئەویش لە گۆرانیی ( بحبو كتیر ) لە ئەلبۆمی 2017 كە سەركەوتنێكی گەورەی بەدەست هێنا و زۆر لە ماوەیەكی كورتدا كەسانێكی زۆر گوێبیستی بوون , كە ئەم گۆرنییە ( میشال جحا ) تێكستەكەی نووسیوە و ( جوزف جحا ) ئاوازەكەی داناوە لە نوێترین ئەلبۆمیدا , بەڵام هەموو ئەمانە دوورن لە ڕاستی .
چونكە خۆی ئەم گۆرانییە دگەڕێتەوە بۆ هونەرمەند وەسیم ئەلفارسی كە لە ساڵی 2001 ووتویەتی لە بەرنامەی ( استودیو الفن ) و لە چەندین ئاهەنگ كە دەكاتە 16 ساڵ پێش ئێستا , هەر بەم هۆیەوە مارسیل زوغبی كە دەكاتە برا و بەڕێوەبەری كارەكانی نەوال زوغبی , دووپاتی كردەوە و ووتی : ئەمە هیچ پەیوەندیەكی بە ئێمەوە نییە , وە ئەو كەسەی كە پێویستە لێپرسینەوەی لەگەڵدا بكرێت ( میشال و جوزف )ن چونكە ئێمە لە ئەوانمان كڕیوە .
-كەواتە بابەتەكە لەوە دەرچوو كە نەوال زوغبی پێ تاوانبار بكرێت بەوەی كە گورانییەكەی وەسیم ئەلفارسی نوێ كردبێتەوە بە دەنگی خۆی , ئەوەی كە كێشەكەی گەورە تر كرد ئەوە بوو كە ( میشال و جوزف ) خۆیان كرد بە خاوەن بەرهەمی هونەرمەندێكی تر و بازرگانیشیان پێوە كرد .
ئەم بارودۆخە گەیشتە ئەو ڕاددەیە كە (طوني ابي كرم) ی شاعیر بێتە ناو بابەتەكەوە چونكە هەر ئەم هۆنراوەكەی داناوە , دەڵێت : زۆر سەیرە ! ئەوەی من بزانم 16 ساڵ پێش ئێستا كە من ئەم هۆنراوەیەم دا بە وەسیم ئەلفارسی بەو شێوەیە دامڕشتبوو كە بۆ ئافرەت بگوترێت , بەڵام ئەمرۆ كە بە دەنگی نەوال زوغبی گوێم لێ ڕاگرت بینیم كە ئەو بۆ پیاوی دەڵێت واتا تەنها ئاراستەكردنی ووشەكان دەستكاری كراوە , بەڵام كۆی گشتی ئەو بەرهەمە هێچ گۆڕانكارییەكیشی بەسەردا نەكراوە .
وەسیم ئەلفارسی كەوتووتە بارودۆخێكەوە كە نازانێت چۆن مامەڵە لەگەڵ ئەو كەسانە بكات , چونكە بۆی دەركەوت كە نەوال زوغبی بێ تاوانە و ئەم كارەی پێ كراوە , وە هەرچۆن داوای مافی خۆی بكات لە ئەوانی تر , ئەوە لە هەموو بوارەكانی هونەر بەدەستهێنانی مافی مەعنەوی ئەستەمە و قەرەبوو كردنەوە بەو ئاسانییە نابێت .