سەلمان خان ئەكتەرێكی هەڵبژاردووە , تا رۆڵی سەرەكیی لەگەڵدا بگێڕێت .

سەلمان خان ئەكتەرێكی هەڵبژاردووە , تا رۆڵی سەرەكیی لەگەڵدا بگێڕێت .
ئەستێرەی بەناوبانگی بۆلیود سەلمان خان لە دوایین كاری سینەمایی نوێیدا داوا دەكات كە ئەكتەری سریلانكی جاكلین فرناندیز بەشداری لە فیلمی سینەمایی بكات و رۆڵی سەرەكی لەگەڵدا بگێڕێت , كە لە دەرهێنانی ریمو دی سوزایە , لیرەدا سەلمان خان ڕۆڵی كەسێك دەبینێت كە خاوەن منداڵێكی تەمەن نۆ ساڵە و خێزانەكەی نەماوە , وە پێشتر دایكی كۆچكردووی بەڵێنی داوە كە هەموو شتێك بكات بۆ ئەوەی ئارەزووی بهێنێتە دی و خەونەكانی بكات بە ڕاستی , كە ئەمەش كارێكی زۆر قورس دەبێت بۆ سەلمان خان .
- لە ئێستادا تیمی ئەو كارە بە دوای كچێكی تەمەن نۆ ساڵدا دەگەڕێن تا ببێت بە كچی سەلمان خان لە فیلمەكەدا , وا پێشبینی دەكرێت كاری وێنە گرتنی ئەم پرۆژەیە ساڵی داهاتوو ئەنجام بدرێت , بمێنێتەوە بۆ دوای فیلمی ( تایگەر زیندا های ) كە سەلمان خان و كاترینا كیف ڕۆڵی سەرەكی تیێدا دەبینن .
- وەك ئاشكرایە سەلمان و جاكلین پێشتر كاری هونەرەییان پێكەوە بووە , ئەمەش لە فیلمی ( كیك ) كە ساڵی 2014 دەرچوو .
Top