جۆرج كلۆنی بۆ ماوەیەك واز لە هونەر دەهێنێت .

جۆرج كلۆنی بۆ ماوەیەك واز لە هونەر دەهێنێت .
ئەستێرەی ناسراوی هۆلیۆد جۆرج كلۆنی رایگەیاند كە لەو ئێستادا زۆر سەرقاڵە و كاری تایبەتی زۆری هەیە بۆیە بە نیاز نییە لە ماوەی داهاتوودا واژۆ لەسەر بەشداری كردن لە هیچ كارێكی هونەریدا بكات بێ ئەوەی كاتی دووركەوتنەوەی ئاشكرا بكات.
كلۆنی هۆكاری دووركەوتنەوەی بۆ ئەوە گەڕاندەوە كە كاتی زۆری نییە بۆ بەشداری كردن لە هیچ فیلمێكدا و بە نیازە هەموو كاتی خۆی بۆ دووانەكەی ئیلا و ئەلیكسەندەر تەرخان بكات كلۆنی زیاتر وتی: لە ماوەی داهاتوودا نامەوێ بە هیچ شێوەیەك سەرقاڵی كارێك بم لەو كاتەی كە ئەمەلی هاوسەرم و منداڵەكانم پێویستییان بە من بێت و منیش نەتوانم ئامادە بم بەهۆی سەرقاڵ بوونم بە تۆماركردنی فیلمێكەوە بۆیە بە هیچ شێوەیەك لە ئێستادا روو لە هۆڵیۆد ناكەم بۆ ئەنجامدانی كاری هونەری.
كلۆنی تا ئێستا سیناریۆی سێ فیلمی رەت كردۆتەوە كە لە مانگی رابردوودا پێشكەشی كراون و لە هەرسێكیان داوای لێبووردنی كردووە بە هۆی سەرقاڵ بوونی بە ژیانی تایبەتی خۆی و هاوكاری كردنی ئەمەلی هاوسەری لە پەروەردەكردنی منداڵەكانی
دوایین فیلمی كلۆنی (Money Monster) كە شان بە شانی جۆلیا رۆبێرتس و جلك ئۆكۆنیل و دۆمینیك ویست رۆڵی پاڵەوانی تێدا بینوە.
Top