جۆرج رۆمیرۆ دروستكەری فیلمی زومبی بە هۆی نەخۆشی شێرپەنجەی سییەكانیەوە لە نەخۆشخانەی بتۆرنتۆ لە تەمەنی 77 ساڵیدا كۆچی دوایی كرد , رۆمیرۆ بیرۆكەی فیلمی ترسناك یاخوود زومبی لە ڕاستی ژیانەوە بۆ دێت , باس لەوە دەكات كە چۆن برسێتی باڵی بەسەر جیهاندا كێشاوە , لە جیاتی ئەوەی مرۆڤەكان یەكبگرن و بەهێز بن هەر بە زیندووی یەكتر دەخۆن و هێرش دەكەنە سەر یەكتر , كاری ئەم ئەستێر بەناوبانگە دەگەڕێتەوە بۆ كاری وێنە گرتنی بە كامیرایەكی 8 مللم , كە ئەمە دەرگایەكی زێڕینی بۆ كردەوە , بە دوای ماوەیەك 10 كۆمپانیا كە هەریەكەیان بڕی 6000 پێدا بۆ كڕینی كامێرایەك و بە كرێ گرتنی كێڵگەیەك بۆ كارە هونەرییەكەی كە لەوێوە یەكەم فیلمی بەرهەم هێنا بە ناوی ( ليلة الاحياء الاموات ) شەوانی زیندووە مردووەكان ساڵی 1968 .