بە دوو گرام ماددەی هۆشبەر هەموو بە خەبەر هاتن
- ئەم رووداوە قسەو باسی زۆری بەدوای خۆیدا هێنا و هەموو تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان میدیا و میدیاكاران لێی كەوتنە باس .
هەر لەم بارەیەوە صابر روباعی لە میدیایەك ڕایگەیاند كە ئەساڵە هەڵەیە و نابێت ئێمە بە هەموومانەوە چەقۆی ئاراستە بكەین , هەرچییەك بووترێت , لە كۆتاییدا ئەوەمان بۆ دەردەچێت كە ئەویش مرۆڤە و وەك هەموو كەسێك هەڵە دەكات , وەلەو باوەڕەدانیم كە ئەو ماددە هۆشبەرە پەیوەندی بە ئەساڵەوە هەبێت , بەڵكو سەرچاوەی ئەم رووداوە دەگەڕێتەوە بۆ جیاوازی لە ڕای سیاسی ئەساڵە .
- بەڵام بە پێچەوانەی هەموو ئەوانەی وا هاودەنگی ئەسالە بوون , ئەمجارە هەیفا وەهبی بە جۆرێكی تر هەڵوێستی هەبوو , كە ئەو تاكە كەس بوو لە ناو هونەرمەندان دەنگی بۆ هێرش بدوێنێ , وەك ئاشكرایە هەیفا ئەوەی هەر لە دڵدا ماوەتەوە كە ئەسالە لە بەرنامە تەلەفزیۆنییەكەی پێی ووت نەشاز , و هەیفا ئەم باوردۆخەی ئەسالەی بە دەرفەت زانی و هەوڵی تۆڵە سەندنەوەی دا بەوەی كە ووتی ( بەخودا ئەگەر بمزانیبایە هەڵگرتنی ماددەی هۆشبەر لە فرۆكەخانە سزای لە سەر نییە , ئەوا كۆتایی زنجیرە درامای حربایە دەگۆڕی و بە كۆمیدیا تەواومان دەكرد ) .
- بەڵام لە دوای هەموو ئەمانەوە پۆلیسی لوبنان ڕای گەیاند كە بڕی ئەو مادە هۆشبەرەی وا دەستی بەسەردا گیراوە زۆر كەمە , بەڵام ئەمە وا دەخوازێت كە پشكنینێكی پزیشكی بۆ هونەرمەند ئەساڵە نەسری ئەنجام بدرێت . وە ئەسالە خۆی ڕای گەیاند كە ئەو ماددە هۆشبەرە پەیوەندی بە منەوە نییە و كەسێك دەیەوێت نازناوم تێك بدات .
- هەر لە كۆتایی هەموو ئەم ڕووداوانە پۆلیسی لوبنان دوای دڵنیا بوونەوەی لە پشكنینەكان و هەموو ووردەكاریە گوماناوییەكان دەركەوت كە ئەم ماددە هۆشبەرە پەیوەندی بە ئەسالەوە نییە , بەڵكو هەموو ئەمانە دەگەرێتەوە بۆ چەند هۆكارێكی سیاسی , وە هاوشێوەی ئەمە دەگەڕێتەوە بۆ 2013 كە فرۆكەخانەی بەیروت بە نیاز بوو پاسپۆرت لە ئەساڵە بكێشێتەوە بە بڕیارێكی ئەندەرپول , بەڵام دەركەوت كە ئەو بابەتە دەستی ڕژێمی سووریای لە پشتەوەیە لەبەر چەند هۆكارێكی سیاسی .