كۆچی دوایی ئەكتەریك لە كاتی وێنە گرتندا

كۆچی دوایی ئەكتەریك لە كاتی وێنە گرتندا
هەونەرمەندی ئەمەریكی جۆن بیرنیكر لە كاتی وێنە گرتنی زنجیرە درامایەكی ترسناك ( THE WALKING DEAD) لە بەرزایی شەش مەترەوە كەوتە خوارەوە .
هەر لە دوای ئەم رووداوە دەست بە جێ گەیەنرایە سەنتەری پزیشكی ئەتلانتا .
وە ریتشارد هوك پزیشكی دادوەری لە هەرێمی كویتا كە بیرینكری تەمەن 33 ساڵ لە شوێنی وێنە گرتنی زنجیرە دراماكە لە ناوچەی سینویا بە نزیكەی 65 كیلۆمەتر لە باشووری ئەتلانتا گیانی لە دەست دا .
دوای ئەم رووداوە كاری وێنە گرتنی ئەم زنجیرە درامایە ڕاگیرا , كە ئەمە بەشی هەشتەم بوو ,سەرچاوەی ئەم درامایە دەگەڕێتەوە بۆ كتێبێكی بەناوبانگ كە هەڵگری هەمان ناوی زنجیرەكەیە كە باس لە جیهانی زومبی دەكات .
Top