بە درۆیەك 250 ملیۆن دۆلاری قازانج كرد
لە میانەی دانیشتنەكانی دادگادا كە زیاتر لە دوو مانگی خایاند ریبیلی تەمەن 37 ساڵ توانی نادروستی ئەو قسانە بسەلمێنێت كە هەریەكە لە گۆڤارەكانی (woman’s day و ok) بڵاویان كردبۆوە و بە چەند وتارێك هێرشیان كردبووە سەری ئەمەش وایكرد كە دادگای ڤیكتۆریای سەروو لە بەرژەوەندی ریبیل بڕیاریدا و بەمەش هەردوو گۆڤارەكە ناچارن قەرەبووی بكەنەوە.
بەپێی چەند سەرچاوەیەكی نزیك لە دادگای ناوبراو، ریبیل بڕی 250 ملیۆن دۆلار وەك قەرەبوو لە هەردوو گۆڤاری ناوبراو وەردەگرێت بە هۆی ئەو زیانە ماددی و دەرووونی و مەعنەوییەی كە لە ئەنجامی بڵاوكردنەوەی ئەو وتار و دیمانانە بەری كەوتوون و بە درۆزن وەسفیان كردبوو.