نۆرگول دەگەڕێتەوە سەر پیشەكەی خۆی
نورگول یەشیلجای یەكێكە لەو ئەكتەرانەی كە بە وێنەكێشان لەسەر جانتای ئافرەتان ناسراوە و ناوبانگێكی زۆریشی لەو بوارەدا هەبووە، لە ئێستادا كە نورگول لە لوتكەی سەركەوتنیدایە لە بواری هونەری، بەڵام بڕیاریداوە كە سوود لە تواناكانی خۆی وەربگرێت لەو بوارەوە و لەو رێگایەوە روو بكاتەوە جیهانی بیزنس.
هاوڕێكانی و چەند كەسێكی نزیك لە خۆی دوای ئەوەی بینییان كە جانتاكانی زۆر جوان و دەتوانێت لەو رێگایەوە بیزنس بكات، هانیاندا كە بەشێك لە جانتاكانی بخاتە بازاڕەوە، هەروەها دڵنیاشیان كردەوە لە سەركەوتنی ئەم هەنگاوە، ئەمەش وایكرد كە نورگول گوێ بۆ قسەكانیان شل بكات بۆ ئەم مەبەستەش رێكەوتنێكی لەگەڵ شوێنێكی بازرگانی ناسراوی شاری بۆدرۆم واژۆ كردووە بۆ فرۆشتنی جانتاكان كە بە ناوی خۆیەتی.
لە یەكەم هەنگاویدا نورگول سەركەوتنی بەدەستهێنان و جانتاكان لە سەرتاسەری توركیا فرۆشیاری زۆر بوو،بۆیە هەڵمەتێكی ریكلامی دەستپێكرد ئەمەش وایكرد فرۆشتنی جانتاكان بەشێوەیەكی بەرچاو زیاد بكات.